ماموستا "زانا خهلیل"، شاعیریکی کورده، خهلکی شاڕی هەوڵیرلە باشوری کوردستانە.
زانا خهلیل
ماموستا "زانا خهلیل"، شاعیریکی کورده، خهلکی شاڕی هەوڵیرلە باشوری کوردستانە.
┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄
(۱)
هەر وەک چۆن کەسی سووک
لەناو میللەتی گران غەرق دەبێ
هەر ئاواش کەسی گران
لەناو میللەتی سووک غەرق دەبێ.
(۲)
ئەگەر چارت نەما و بڕیارتدا بکوژیت و
ببیتە بکوژ، ئەوە رق و درۆ لە خۆتدا بکوژە،
دەحەسێیتەوە.
(۳)
ژیان پەیژەیەکە
ھیچ کەس ناتوانێ
تەنانەت دوو سەدەشی لێ ببڕێ.
(۴)
هێزی مرۆڤ لەوە دایە بزانێ
کەس تا ئەخیر بەهێز نییە.
(۵)
تاکە ئازادییەک لە ژیاندا تەنیاییە،
بەڵام ترۆپکی ئازادیی لە مردندایە.
(۶)
لە مردن خراپتریش ھەیە،
زەواج.
(۷)
دەکرێ بە ناسینی کەسێکی نوێ،
ھەموو ڕابردووت غەرق بکەیت و
ئێستات بکەیتە زەماوەند و بیریش لە ئایندە نەکەیتەوە.
(۱۴)
خۆشەویستبی،
ھەموو چرکەیەکت جەژنێکە.
(۱۶)
ئەگەر زریان
لە ناختدا ھەڵیکرد،
ھیچ شتێ ناتوانێ گەرمت بکاتەوە.
(۱۷)
غرووب نەبێ،
چۆن دەگەینە گزنگ؟
(۱۹)
لە کوخێک بژیت و
ھەست بە ئازادیی بکەیت
بەختەوەرتریت لەوەی
لە کۆشکێک بژیت و
ھەست بکەیت لە سجندایت.
(۲۰)
دواجار ھەموو شت دەبێتە ڕابردوو،
من و تۆ و ئێستا و
ئایندە و ڕابردووش دەبێتە ڕابردوو...
ھەر بۆیە تا لە ژیانداین عاشقی ڕابردووین.
(۲۲)
تاکە حەیوانێک
کە بتوانێ
منداڵی خۆی بکوژێ
ئینسانە.
(۲۳)
لەناخی ھەموو مرۆڤێکدا
دڕندەیەکی
خەوتوو ھەیە.
(۲۴)
ئیرادە ھەبێ،
پەیژەش دەبێ بۆ
گەیشتن بە باخچە
ھەڵواسراوەکانی سەرکەوتن.
(۲۵)
زۆر جار ھەست دەکەم ماسیێکم و
لە لمدا مەلە دەکەم،
بەڵام لە ناکاو ماسیێک دێ و
لەناو ھەورەکاندا
مەلەم پێدەکا.
(۲۷)
ھەر یەکێک لە ئێمە لە ناخیدا
جەھەننەمێک ھەیە و
بەردەوام دەیسووتێنێ،
بەڵام کەس ئاگر و
سووتانی ناخی کەسانی دیکە نابینێ.
(۲۸)
قەینا بیر ناکەینەوە،
بەڵام بۆچی رقمان
لە بیر کردنەوە دەبێتەوە!؟
(۲۹)
ئێمە میللەتێکین
تەنیا خەریکی ورگ و
پارەین و
ھەموو کاتیش مەوزوعی سەرەکیمان سیاسەت و
باسکردنی نەخۆشییە...
ئەوە بەسە بۆ ئەوەی دانی پێدا بنێین
کە ئێمە میللەتێکی دواکەویووین و
ھەر بە دوا کەوتوویش دەمێنینەوە.
(۳۱)
کە ئاوڕ لە رابردووم دەدەمەوە،
دەبینم سێ بەشی ژیانمم بۆ
گرینگدان بەو ژنانە تەرخانکردووە
کە مێردەکانیان لەبەر
خۆ دەوڵەمەندکردن کاتیان نەبووە گرینگیان پێبدەن.
(۳۲)
مرۆڤ ھیچ ناکا،
تەنیا درووست دەکا،
تا بیڕووخێنێ و دەیڕووخێنێ
تا درووستی بکاتەوە.
(۳۳)
مرۆڤی باش
لەناو میللەتی خراپ
دوای مردنی لە دایکدەبێ.
(۳۴)
دڵی جوان کانیێکە،
ھەموو حەیوانێک
لێی دەخواتەوە.
(۳۵)
سەرچاوەی خۆشەویستیی
دڵسۆزییە و
سەرچاوەی دڵسۆزیش
خۆشەویستیی.
(۳۶)
ژیان
گەمەیەکی بێ مەعنایە،
بردنەوە و
براوەی تێدا نییە.
(۴۱)
ئەگەر دەتەوێ بێئومێد نەبی،
ھەوڵدە ھیچ ئومێدێکت نەبێ.
(۴۲)
ئەوانەی زەڕەیەک رقیان تێدایە،
ئۆقیانۆسێک خۆشەویستییان
پێببەخشە،
نایبینن.
(۴۳)
ھیچ مرۆڤێک لەو دنیایەدا گەورە نییە،
چونکە ھەموومان بە بچووکیی
لە دایکدەبین و
بە بچووکیشەوە ماڵئاوایی دەکەین.
(۴۴)
تا ئەو کاتەی
راستگۆیی بەسەر درۆدا زاڵ نەبێ،
حەقیقەت ھەر
بە لێڵیی
دەمێنێتەوە
(۴۵)
تاکە چەکێک
کە بتوانێ جیھان
لە برین رزگار بکا،
خۆشەویستییە.
(۴۶)
ھیج کەس زۆر فەقیر نابێ
ئەگەر زۆر دەبەنگ نەبێ و
ھیچ کەسیش زۆر دەوڵەمەند نابێ
ئەگەر زۆر دز نەبێ.
(۴۷)
لە کۆمەڵگەیەکی بیرنەکەرەوەدا،
بیر بکەیتەوە،
یا خۆت دەکوژی،
یا شێت دەبی،
یانیش تاک و تەنیا
دەمێنێیتەوە.
(۴۸)
وەڵامدانەوەی دەبەنگ
بە ھەر ھۆکارێکبێ،
دەبەنگییە.
(۴۹)
تەنیایی باڵ بە مرۆڤ دەبەخشێ
تا بە نێو قووڵاییەکانی خۆیدا
ھەڵفڕێ.
(۵۰)
ھەموو شت لەو دنیایەدا
دەبێتە رابردوو،
بۆیە نە ئێستا و نە ئایندە
ئەوەندە گرنگ نین
تا خۆتیان پێوە
سەرقاڵ بکەیت.
(۵۱)
ئەگەر دەتەوێ وێرانبیت،
عاشقی
ژنێکبە،
جوانیی و زیرەکیی و ئازادیی
لە خۆیدا کۆکردبێتەوە.
(۵۳)
لەو سەردەمەدا
ئەگەر نووسەر بەرگەی بە تەنیا مەلەکردن
لە قووڵاییدا نەگرێ،
لەنێو ئەوانەی لەکەناردا مەلە دەکەن
ون دەبێ.
(۵۴)
رێگەی گرێنتی
بۆ ئەوەی دەوڵەمەند نەبی،
دزی نەکردنە.
(۵۶)
خۆ دەربازکردن
لە بازنەی زۆرینەدا ئازایەتییە
بەڵام بەرگەگرتن و نەگەڕانەوە
بۆ نێو ئەو بازنەیە،
داھێنانە.
(۵۷)
پیاو قوڕە
ژن چی بوێ
ئەوەی لێ درووست دەکا.
(۵۸)
دەتوانین بە پارە زۆر شت بکڕین
جگە لە
خۆشەویستیی.
(۵۹)
کە عەشق وەک کانییەک
لە نێو تۆدا دەتەقێتەوە
بیرکردنەوە و
عەقڵ و
ھەموو یاساکانی جیھان
کۆتاییان پێدێ.
(۶۰)
خۆشەویستیی
ھەڵکورمانە لەنێو ئاپۆرەدا
بەڵام عەشق
باڵگرتن و فڕینە لەناو خۆتدا.
(۶۱)
لە عەشق نزیک مەکەوە
ئەگەر لە
نوور و برین دەترسیت.
(۶۲)
لە قسەکردن جوانتر
بێدەنگییە و
لە بێدەنگیش
جوانتر مۆسیقا.
(۶۳)
سڵاو لەوانەی
عاشقی عەشق و
عاشقی خۆشەویستیین.
(۶۴)
نزمترین دەنگی غیرە
لای عاشق
لە فیغانی ھەور بەرزترە.
(۶۶)
ترسناکترین دڕندەی
دژ بە مرۆڤ،
مرۆڤە.
(۶۷)
مرۆڤی ھەستیار بوونەوەرێکە
ھەمیشە لەناو خۆیدا تەنیایە
ھەتا ئەگەر لەنێو پۆلەکەی خۆشیدابێ.
(۶۹)
ھیچ مرۆڤێ یاخی نابێ
ئەگەر خەنجەری دەوروبەر
رۆنەچووبێتە خوێن و رۆحی.
(۷۰)
ھەموو ئەو شتانەی تۆ حەزت لێیە
کاتێک پێتدەگا
کە ئیتر تۆ تاقەتت
لێی نەماوە.
(۷۲)
عەقڵی
مرۆڤی پاک
لە دڵیدایە.
(۷۳)
نیشتمانی راستەقینەی دایک
منداڵەکانییەتی.
(۷۴)
سەرچاوەی رق جەھلە و
سەرچاوەی خۆشەویستیش
مەعریفە.
(۷۵)
گەورەترین داهێنانی مرۆڤ،
راستگۆیی و
خۆشەویستییە.
(۷۸)
باشترین رێگە بۆ پاراستنی
چاو و سییەکانت،
خەوتنە...
ئەوە ئەگەر مۆبایل و
جگەرە لێبگەڕێن.
(۸۰)
زوڵمێکی گەورە
لە نامووسی کەر دەکەین
ئەگەر میللەتی دواکەوتووی پێبشوبھێنین.
(۸۱)
دەڵێ: باشبوو ژن نەبووم
ئەگەرنا چۆن دەمتوانی
لەو دنیایەدا پیاوێک ببینمەوە،
دەجال نەبێ.
(۸۲)
ئێمە میللەتێکین
عەشقمان بۆ ژێردەستەیی
میراتە.
(۸۳)
زۆرجار چاکەکردن
لەگەڵ کەسانی خراپ
خراپت دەکا.
(۸۴)
تەنیایی باشترین چەترە
تا لە بارانی ناشرینییەکانی
دەوروبەر بتپارێزێ.
(۸۵)
ھەڵبژاردنی تەنیایی کورتترین
رێگەیە بۆ دەربازبوون لە بازنەی
ئاگرینی ناشرینییەکان.
(۸۶)
کەسێک پەروەردە نەکرێ
ناتوانێ فێربێ.
(۸۷)
مرۆڤی تێگەیشتوو کەسێکە
خۆی بە تەنیا بەرگەی ئازارەکانی
خۆی دەگرێ نەک لەسەر
کەسانیتر دابەشی بکا.
(۸۸)
ئەگەر نەزانی خۆت بەڕێوە ببەی
قەدەر بە شێوازی خۆی
بەڕێوەت دەبا.
(۸۹)
ئەگەر بتەوێ بە دزین
لە دەسەڵاتدا بمێنییتەوە،
کۆمەڵە دزێکیتر دێن
سەروەت و منداڵ و رۆحیشت
دەدزن.
(۹۰)
کە کەسێک چێژی خۆی کردە
پێوەر بۆ ھەڵسەنگاندنی جوانیی
و ناشرینیی و باشە و خراپە، گفتوگۆی لەگەڵ مەکە.
(۹۱)
ئیسلامی سیاسی ھیچ نین جگە
لە کۆمەڵە بازرگانێک کە تیجارەت
بە خوا دەکەن لە پێناو ورگی خۆیان.
(۹۲)
کە یەکێکت دیت زۆر گوتی:
من.. من.. من..
ئەوە دڵنیابە نەک دنیا،
بەڵکو خۆشی خۆی ناناسێ.
(۹۳)
ئەو کەسانەی لێت نزیکن و
متمانەت پێیان نییە وەک
دووپشکێک وان کە بەسەر
جەستەتدا دێن و دەچن،
نە پێتوەدەدەن و نە لێشت
دوور دەکەونەوە.
(۹۴)
ئەوانەی بابەتی سەرەکییان
باسکردنی خەڵکە، دواجار خۆیان
وەک نمونەیەکی خراپ
دەبنە بابەتی سەرەکی خەڵک.
(۹۵)
سڕینەوەی ناخۆشییەکانی
رابردوو لە زاکیرەدا
جۆرێکە لە جۆرەکانی ئازادیی.
(۹۷)
گەڕام،
تاقیمکردەوە،
ژیام،
مردم،
هیچ شتێکم
لە ژیاندا
لە خۆشەویستیی
جوانتر نەدۆزییەوە.
(۹۸)
هەمیشە ئەو کەسانە
لە زاکیرە دەمێننەوەکە
بێمنەتانە جێماندەهێڵن
نەک ئەوانەی لە بێهێزییەوە
لەبەرمان رادەکەن.
(۱۰۰)
[هێشتا باشم]
هێشتا باشم،
مادەم بەیانیان دوای رشانەوە،
دەتوانم کحول بخۆمەوە.
من هێشتا باشم،
مادەم نیوەڕۆیان نان دەخۆم و
کحول دەخۆمەوە.
من هێشتا باشم
مادەم لە بیرمە
نانی ئێوارە
دوای خواردنەوەی کحول بخۆم.
من زۆر زۆر باشم
مادەم هێشتا دەتوانم
بەیانیان و ئێواران و شەوان بخۆمەوە و
جیا لە ئێوە بمرم و
وەک ئێوەش
ژیانم بژیێم.
(۱۰۱)
دهمهوێ به سانایی بڵێم:
شهو گلهیی له مانگ ههیه
چونکه پێىوایه
درهوشانهوەی نوور
مشتهرى تارمایی دهڕفێنێ.
خۆر
دهرفهتى مێزگردێکى ئاشکرا
لهگهڵ شهو نادا
چونکه دهزانێ
زهمهن ئاوابوون ههڵدهبژێرێ.
ساماڵیش قهد حهز به دیمانهى من ناکا
چونکه زۆر لهمێژه
له خهڵوز و
خهزهڵ و
تراویلکهى زانیوه
من غوبارم خۆشتردهوێ
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:
#زانا_کوردستانی