تاڤگە سابیر
خاتوون "تاڤگە سابیر" شاعیر هاوچهرخی کورد، دانیشتهجی له شاڕی سڵیمانی لە باشووری کوردستانە.
خاتوون "تاڤگە سابیر" شاعیر هاوچهرخی کورد، دانیشتهجی له شاڕی سڵیمانی لە باشووری کوردستانە.
┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄
(۱)
ھەر بن بەردێک قەڵای داستانی عەشقێکە
ھەربن دارێک جێ ژووانی ساتی قوربانی وژیانە
وەکو گزنگ دەمەو بەیان
خۆی ھەڵ یٔەکاو لای یٔێوارە ھێدی ھێدی یٔەتوێتەوە
من بەماچی لێوەکانی چەخماخەی خەم ناخی شیعرم پاراو یٔەبێ
دارستانی وشەکانم دێن بە یەکاو
خنجەر یٔەکەن بە بەرۆکا...
خرم، خرم... بەپێی خۆیان یٔەدەنە پاڵ
یٔەگەنە رۆژ یٔەگەنە ساڵ
کە وەرزی ژان ھاتە گۆڕێ...
بەشووڵ یٔەدەن لە دایکی ھاڵ.
یٔەمڕۆ ھەر کەس ھاودەردێک و ھاوبیرێک و ھاودەستێکی ھەیە
ھاو دەردەکەم... من عاشقم
ھەرکەس عەشقێ حەرام بکات دوژمنمانە
ھاوبیرەکەم
من پەیامی عەشقی خۆمم لەداستانی قەڵای دمدم وەرگرتووە
موتوربەیە بەو پەیامەی
ھەژارەکانی سەرزەمین بە یٔەشکەوە شێلاویانە
ھەرکەڵگەیەک لەسەر ڕییا رابوەستێ یٔۆباڵێکی یٔەستۆمانە
ھاودەستەکەم دەستت بێنە
لە ناو لەپما باوەڕێکی وابروێنە
کە من و تۆ بەیەکەوە یٔەی خۆینەوە تالاوی خەم
کە من و تۆ بەیەکەوە یٔەی ڵێینەوە بەستەو قەسەم
کەمن و تۆ بەیەکەوە یٔەگەین بە شەم.
(۲)
[دەڕۆیت!]
دەڕۆیت و غەمی درختکێت پێ نیە
دەڕۆیت خەونی عاشقێکت لەبەر نیە
دەڕۆیت و غەمی بۆ مەرگی گوڵەکەنم و کوژانەوەی چرا ناخۆیت
تاریکتریت سەفەرو فێڵاویترین ڕێگا
چ خوا حافیزیەکە دۆزەخی؟
بە پێڵاوی ئاوییەوە بیابان ناناسیت
بەوجەستە گوناھبارەوە پەنجەرە نیە بۆ سەعادەت
نەزەردە خەنەی لێڵ باخچە ئاوەدان دەکاتەوە
نە خەیاڵی شەیتانی
ئەمێد لەو کۆشکەدانیە عەیامێکە خەیاڵە کانی تۆی بردووە
بەر لەوەی بڕۆی... ئەم ماڵە پایزییە بڕوخێنی
ئەم دنیایەم بۆ گەورەکە… ئەم ڕوبەرە بچوکەی زیندەگی فراوانکە
تا جێگەی خەیاڵەکانی منی تیا بێتەوە
ئەم ئاسمانە داخراوانە ھەڵگرە
پەنجەرەیەکی دی لە خەونەکانم بکەرەوە
ڕۆژێک من و تۆ سوێندمان بەئاو خوارد
بۆ سێبەرەکانی ئومێدو خانوەکەی دارستان نەبێت
ھەرگیز بە تەنیا سەفەر نەکەیت
بەیانیەک بە نوری چاوی یەکتر دەست نوێژمان گرت و سوێندمان خوارد
ئەگەر کەشتیەک نەبێت تا ئەو دیووی شیعر بمانبات
ھەرگیز کەسمان سەفەر نەکات
من ماڵێکم ھەبوو بۆ ئازادی
کانیەکم تەقیبوو بۆ زیندەگی
خەیاڵێکم ھەبوو ڕەنگاو ڕەنگ وەک نازناز
ئەستێرەیەک شەوانە دەھاتە سەر درەختە جوانەکەم
ھێندەی خەیاکەکانی تۆ گەڵای پێوەبوو
ماسیەکی جوانی ھەمیشەیی لە گۆمی خۆشەویستما مەلەی دەکرد
حەوشەکەم ڕازاوە بوو بە ئومێد
دەڕۆیت و... فێرم کە
بیر لەم یاریگا بێ خاوەنە نەکەمەوە
بیر لە خەیاڵی وەستاوی ئەم باخچە چکولانە نەکەمەوە
بیر لە وەرینی گەڵاو خەونی پیاو نەکەمەوە
فێرم کە... بیر لە شکاندنی پەنجەرەکەم نەکەمەوە
دڕۆ لەگەڵ ئەو پیاونەدا نەکەم
حەز دەکەن بچنە بەر باران و تەنھا شەوێک ئاسودە بن
فێرم کە... ئایندە بێنمە ژێر چەترەکەمەوەو بە ڕابردووم بڵێم
تۆ تەنیا ترین دارستان بوی
سەوزایت لەبەر نەکرد
جارێک بەھار بەلای گەڵایەکتدا تێنەپەری
فێرم کە...
بە چ زمانێک بە کۆترەکانی مناڵیم بڵێم؟
ڕازی نەبن بە گومەزێک یاریەکانمان نەداتەوە
ڕازی نەبن بە منارەیەک
گەنجیەتی ڕاھیبە پیرەکان نەبەخشێتەوە بە عومرێکی بێ گوناھتر
فێرم کە... کوتایی عەشق کامەیەو
جیھان چەند چرکەی ماوە بۆ تەواو بوون
پێم بڵێ خۆم بۆ چ سێبەرێک ھەڵگرم؟
لەگەڵ چ ڕۆح لەبەرێکدا سەفەر بکەم؟
(۳)
کوشندەی مەرگ
عاشقبوون تاوان باریبێت
من گوناحبارەکەیم
ئەگەر سوورەتەکان بچنەوە سەر عەشق
من ئەلف لام میمەکەم!
ئایەتەکانی عەشق
بە پرچی پەلکە زێرینە دەرازێنمەوە
لە سیراتەل موستەقیمەوە
دەست پێ دەکەم
بە هاتنی کونفە یەکونیش واز ناهێنم
بەردەوامم لەم شۆرشە قوربانی دەدەم!
بەرەنگاری شەرنگێزی دەبمەوە
تەماشاکەن...
نیگارێکی پڕ تراژیدیایە شەهید کردنی
رەنگەکان ناوەستم...
ڕێگام هەرچەندە سەخت بێ
ڕێ دەکەم
تا دەگەمە جێ!
بە گەیشتنم،
بانگێشتی نەورەساکەن دەکەم کەمانچەی مەرگ بژەنن
پۆل پۆل مرۆڤەکان بانگ دەکەم بە گ
وێیاندا دەگرمێنم من عاشقم ئەوینداری دیمەنەکانی سرووشتم!
(۴)
ھۆ... خەڵکینە لێرە ھەستان شعرەکانم یەخسیر مەکەن
وا بە توانجی بێ سەروبەر وشەکانم دڵگیر مەکەن
دایکەکانتان بە ئێوەوە ژان گرتنی ھەردوو سات بوو
شاعیر ھەموو عومری ژانە ژان ئەی گرێت ھەموو ساتێ
بەڵکو تولفی شیعری ببێت دەنگی گریان بتانگاتێ!
جێم مەھێڵێن منی شاعیر تەوژم و تینی کاروانم
لە نوێژی گشت نەورۆزێکا قەسدو تەکبیرو قورئانم!!
(۵)
بەسەر خەرمانەی روونەوە
وەک سکاڵای رازی شمشاڵ
بەئاوات و ئازارەوە بچمە دڵی گەردوونەوە
جا با خەلیفە بم کوژی من سڵ ناکەم لە گەردەلوول
بەو ئاگرەی ئەم سووتێنن من دێمە کوڵ
لەگەڵ فرمێسکی بەزەیی یارەکەما
دێمە خوارێ بەتاسەوە
یا ئەتکێمە لالێوی تەر
یاوەک ھەڵمێ ئەرژێمە ناو ھەناسەوە
یاوەک دڵۆپی مرواری
(۶)
بەسەر خەرمانەی روونەوە
وەک سکاڵای رازی شەماڵ
بەئاوات و ئازارەوە بچمە دڵی گەردوونەوە
جا با خەلیفە بم کوژی من سڵ ناکەم لە گەردەلوول
بەو ئاگرەی ئەم سووتێنن من دێمە کوڵ
لەگەڵ فرمێسکی بەزەیی یارەکەما
دێمە کۆڵ بەتاسەوە
یا ئەتکێمە لالێوی تەر
یاوەک ھەڵمێ ئەرژێمە ناو ھەناسەوە
یاوەک دڵۆپی مرواری
(۷)
بە گوم بوونم لە ناو تۆدا
دەریا و چیا بەیەک نەگەن
مژدەی ژانێکی پیرۆزو
بوونی عەشقێکی نوێ ئەدەن
ئێوارانێک قوربانتم
ھەتاوام لە حاڵی خۆما
ھەتا کەیلم بەم خولیایە
لەناو تاڵ و ژاڵی خۆما
لە دەرگام بە چاوەڕێتم
دەستەو نەزەر ڕاوەستاوم
بە رووناکی دەرکەوتنت
مەستانی کە ھەردوو چاوم
کە ھەستم کرد پایەم ھەیە
بەشم وەرگرت لە عەشقی خۆم
تەوژمێکی نوێ لێم ئەدا
واز ناھێنم لە مەشقی خۆم
رائەکەمە ڕێگەو بەھارێ
لە ھاوار و بەستەو سۆزم
بۆنی لیقای تۆ ئاباڕێ.
(۸)
ئەو کەسانەی عەشقوکەن
ناوی ھەموو یارەکانیان
لە بیر ئەکەن بۆ دوایین یار!
چونکە جەنابی گەورەیە
ئیترھیچان لە بیر ناکات
گشتیان ئەکات بەکەنیزەک
بۆ یاری نوێی ئیجگار لەبار
منیش ئەڵێم
ئەوەتای ھەم ھەر تۆی یارم
جگە کە تۆ، ھەتا ئەمرم
بۆ کەسیکەی ناکەمەوە دەرگای شارم
بەناوی کەس ناژرێتەوە گوڵیزارم
لەسێبەری تودا نەبێ
نای گرمەوە کوڵ و بارم.
(۹)
ھەر بن بەردێک قەڵای داستانی عەشقێکە
ھەربن دارێک جێ ژووانی ساتی قوربانی وژیانە
وەکو گزنگ دەمەو بەیان
خۆی ھەڵ ئەکاو لای ئێوارە ھێدی ھێدی ئەتوێتەوە
من بەماچی لێوەکانی چەخماخەی خەم ناخی شیعرم پاراو ئەبێ
دارستانی وشەکانم دێن بە یەکاو
خنجەر ئەکەن بە بەرۆکا...
خرم، خرم... بەپێی خۆیان ئەدەنە پاڵ
ئەگەنە رۆژ ئەگەنە ساڵ
کە وەرزی ژان ھاتە گۆڕێ...
بەشووڵ ئەدەن لە دایکی ھاڵ.
ئەمڕۆ ھەر کەس ھاودەردێک و ھاوبیرێک و ھاودەستێکی ھەیە
ھاو دەردەکەم... من عاشقم
ھەرکەس عەشقێ حەرام بکات دوژمنمانە
ھاوبیرەکەم
من پەیامی عەشقی خۆمم لەداستانی قەڵای دمدم وەرگرتووە
موتوربەیە بەو پەیامەی
ھەژارەکانی سەرزەمین بە ئەشکەوە شێلاویانە
ھەرکەڵگەیەک لەسەر ڕییا رابوەستێ ئۆباڵێکی ئەستۆمانە
ھاودەستەکەم دەستت بێنە
لە ناو لەپما باوەڕێکی وابروێنە
کە من و تۆ بەیەکەوە ئەی خۆینەوە تالاوی خەم
کە من و تۆ بەیەکەوە ئەی ڵێینەوە بەستەو قەسەم
کەمن و تۆ بەیەکەوە ئەگەین بە شەم.
(۱۰)
مرۆڤ لە سەر گۆنایەکی
پەرداغ دار و هەڵ ئەپەڕێ
بە چاو ویستم بیقۆزمەوە
بەدەەست ویستم بیگرمەوە
بە لێو ویستم هەڵی مژم
گیانم وتی نەکەی نەکەی!!!
تاسەی عومرمی رابووەدوومی پێ ئەکوژم.
(۱۱)
خۆزگە شەرم ئەیگرتیت و
لەبەر دەمما وەکوو جامێ
لە سەر پەرەی دەم و لێوت
نەبووی بە پیکی ھەرکامی
من بەچپەو رازی خۆشت
کامی ئەوینم مەست ئەبێ
کلیلی توم بەدەست نەبێ
ئەو کلیلەم بۆ گەنجینەت
لە ئەزەلدا دابڕاوم
من ئەو مۆمەم لە ڕێگەتا
لەگەڵ بوونتا ھەڵکراوم
ئای لەو ڕۆژەی ئەتکەمەوە
چرای خۆمت تیاھەڵ ئەکەم
(۱۲)
بۆچی رەگەزی مێ رقی لە ھاورەگەزەکی خودی خۆتی کە دەکاتە مێینە؟
ھەر مێینەیە مافی مێینەکی تر دەخوات و ھاوسەرگیری لەگەڵ ھاوژینەکی دەکات!
چی فاکتەرێکە وی لە رەگەزی ژن کردوە کە ھەست بە بوونی خۆی ناکات؟
ئەو ژنانەی خۆد خۆیان بە ئازادیخوازەکان و
یەکسانیخوازەکان پێناسە دەکان خود ئەوان مافی ژنێکی تریان خواردوە!
(۱۳)
لە دەریای میحنەتا
خەوەکانی گوڵم دۆزیەوەو
خەوی دەریاوانیکم پشکنی و
ئەو دۆلفینانەی لە تۆرەکانیەوە ئاڵابوون
ھەمویم گواستەوە
بۆ ئۆقیانوسەکانی مانگ
ھەرچی درەختی کاڵی ئەو دەڤەرە بوو
ھەموویم برد بۆشەتاوەکانی ئەودیوی خۆر
ئەو پەنچەرانەی
عەشق نەی ئەتوانی لێیانەوە بێتە ژووێ
ھەموویم شکاند
ئەو کۆرپە ماسیانەی
شەڕی شەپۆلەکانی فڕێی ئەدانەوە کەنار
لە ئاوێنەکانی ڕۆحدا
ھەموویم فێری مەلە کردوە
ویستم وەک باڵدارێکی ماندو
ھێمنانە بفرم دورلە خاک
خاکێک کەگیاکان ئەیان ووت
پارچەیەکە لە گوفەکەکانی دۆزەخ
گوڵەکانی ئەیان ووت
بەشێکە لە پیسایی ئەھریمەنە دۆڕاوەکان
پەری کەناریەکم دەست نەکەوت
پیس نە بووبێ
تاک و تەمی سەرئاوێنەکانی
عەشقی پێ بسڕم
تنۆکی شەونمی سەر ڕوخساری
گەڵاکانم نەدۆزیەوە و سوێر نەبوبێ
تاک و زمانی ڕۆحمی پێ بشۆم.
(۱۴)
ڕقم لێیەتی و حەز دەکەم پێی بگەم!
وە ئەو ڕقەشم خۆشەوێ کە بۆ ئەو هەمە!
ئەو پەستییەشم خۆشەوێ کە لە چاوەکانیایەتی!
درۆ ئەکات کاتێک درۆ هەڵئەبەستێ بۆ قسەکانی ڕقم لێیەتی!
چاوەکانی وەک چاوی کورگ فریودەرن!
درۆکانی وەک تارمای بەردوریا ئەسوڕێنەوە!
شێتی لە چاوەکانیا نیشتەجێیە!
شۆڕش گێرانەکەی ئەقڵی خۆی کوژاندەوە!
گومان لە گوومانم ئەکەم بگەڕێتەوە بۆلام!
بەگریانەوە زەبونی خۆی ڕوونبکاتەوە!
کە میهرەبان ئەبم لەگەڵیا خۆی بە گەورە ئەزانێ!
گاڵتام پێ ئەکات بەپێکەنینەوە ئەڕوات!
کە باوەشم پیا دەکات پەراسوکانم ئەشکێنێت!
توڕەیەکەی بە لێوەکانم بەتاڵ ئەکاتەوە!
ڕقەکەشم ئەوی خۆشەوێ... کەچی!
هەمیشە ئەمیست کاتێک باوەشی دەکەم بیکوژم!
(۱۵)
کاڵفامی لە کچەوە نییە کە بڕوا
بە درۆکانت دەکات
بەڵکو کاڵفامی لە تۆوەیە وەک رەگەزی پیاو
خۆت بە مرۆڤ دەزانیت درۆی لەگەڵ دەکەیت.
(۱۶)
[لەخەیاڵی شەوێکی حەرامدا]
تۆ ئاسمانی هاوینانەی شینی پاک بووی
نە هەورێ
نە دوکەڵێ
نە هیچ دەنگێ نەگەییە تۆ
خۆرت هەڵات
منیش ئاوی دەریاچەیەکی بچوک بووم
کاتێ کە من سەرم هەڵبڕی بڕوانمە خۆر
بووم بە هەڵم و خۆم کوتایە باوەشی تۆ
دێم و
بە تۆیەک لە موحیبەت و
رێژنەبارانێک لە ماچ و
زریانێک لە شەهوەت
داتدەپۆشم
دێم و
بە دڵۆپە شەونمەکانی ئەوین
خەم و
غوربەت و
مەینەتی لە روحتدا دادەشۆرم
(۱۷)
کە دەژین هەموومان بریندار ئەبین
کات هەندێک لەو برینانە ساڕێژ دەکەت
هەندێکیان بەڕاستی نابیندرێت و هەستیان پێ ناکرێت،
بەڵام ئەگەر هەندێکیان نیشانەشیان نەمێنێت،
بەڵام خۆێن بەربوونەکایان ناوەستێت،
کات دەبێت بە دەرمانی هەنێک لە برینەکان
لە چاو دەیشەرینەوە، بەڵام لە دڵ ناشارێنەوە.
(۱۸)
دڵنیام دڵنیا تۆزێ دڵم ئەداتێ
چونکە ئەمن شاعیرم، ئەویش خێری ئاگاتی
ئەی کوڕەکەی نەوبەھار منت ھێناوەتە دەنگ
کەمێک گوێم بۆ شل بکە با دەنگمت بگاتێ
تۆ بە گوڵی روومەتت باخی شیعرت ھەژاندم
دوور نییە ھەنگی سۆزم جارێک پڕی بداتێ
ئای کە جوان و شیرینی، ئای کە نەرم ونیانی
بشکێ ئەو دەست و خامەی حەقی خۆتت نەداتێ
پەری ئاسمانی خودای، ھێندە بێ گەردو پاکی
لە ناو دڵما پشوویەک بدە بۆ تەنھا ساتێ!
ببیت بە چاوگەی ئیلھام دڵم بۆنی تۆ بگرێ
ئیتر شیفام بۆ چیی یە، چیم لە ئاوی حەیاتێ
لەو لێوە تەرو ئاڵە خەندەیەکم پێشکەش کە
من مەمنونم قبووڵمە لە جیاتی گشت بەراتێ
لە بەر نازی شەو بۆ بوو کەتمە ناو دەریای خەیاڵ
وەکو ساوای خۆشەوویست دەستم کرد بە گڕ و گاڵ
ھەڵی بێنە چاوەکەت ھەڵم پەڕێنە وەک شێت
ووریابە نەتسوتێنم ئاھم بدات لەھەر کوێت
تیری ئەو چاوە تیژەت مەگرە دڵی ھەژارم
دڵم شووشەی ناسکە بەتیشکی چاوی ئەشکێت
موخەیەر بم لە نێوان دنیاو پێکی چاوی تۆ
ھەموو دنیا لەلایەک مژێ لەو چاوەم ئەوێت.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:
#زانا_کوردستانی