محمد رشید هرس
استاد "#محمد_رشید_هَرَس"، (به کُردی: #حەمە_رەشید_هەرەس) شاعر کُرد زبان، زادهی ۱ ژانویهی ۱۹۴۸ میلادی، در #باشور #کردستان است.
محمد رشید هَرَس
استاد "#محمد_رشید_هَرَس"، (به کُردی: #حەمە_رەشید_هەرەس) شاعر کُرد زبان، زادهی ۱ ژانویهی ۱۹۴۸ میلادی، در #باشور #کردستان است.
■◇■
ماموستا "حەمە رەشید هەرەس"، شاعیریکی هاوچەرخە، واکو لە یەکمین رۆژی خاکەلێوەی ۱۹۴۸ زایەنی، لە باشووری کوردستان، له دایکبوو.
(۱)
لە سەر دە پەت هەڵئەپەڕم
بۆیە وەکو کەر ئەزەڕم
وەک تەڕەماش هەڵقوڕێنم
هەر باوەڕە و ئەیدۆڕێنم
دەمێ شێرم دەمێ خەتم
بێ بارێکی بێ لەزەتم
دنیا لە من هەراسانە
دەعبایەکی ناڕەحەتم
ئەم لا نەما ئەو لا نەما
من بۆی نەکەم دانس و سەما
چیم بە خۆم کرد هەی رووڕەش خۆم
بووم بە فیلم و بە سینەما
هەر چەند لەخۆم قووڵ ئەنۆڕم
رۆژی سەد جار بیر ئەگۆڕم
لەسەرەوە زۆر تەواوم
لە ژێرەوە قەبە و قۆڕم
من لەم دیوم، من لەو دیوم
لەو دیو تریشیان هەر دیوم
هەر دیو بێت دیوی منە
دەنکە نیسکێکی بێ دیوم
(۲)
[ڤالانتاین]
فەرمووت ئەو گوڵەی، پارساڵ بۆت هێنام
لە ئینجانەکەیدا
لەم ڤاڵانتاینە، گوڵی سووری تیا گەشاوەتەوە
وتم ئەزانم
فەرمووت جا خۆتو ئێستا نەتدیوە
ئاخر چووزانیت؟
وتم گەر گوڵێ من بۆ تۆی بێنم
پاڵی نەگەڕێ
لە ڤاڵانتاینا، بۆ تۆی خۆشەویست
سوور هەڵنەگەڕێ
(۳)
[نامەرد]
یەخەم بەردە، خاکی خۆمە
ئاخر نامەرد
تۆی داگیرکەر
قەت ناتوانی
وا بە ئاسانی
خاکەکەمم لێ بسێنی
ئەگەر خۆمان خۆخۆر نەبین
ئەگەر خۆمان پرش و بڵاو
جۆر جۆر نەبین
یەخەم بەردە، هەزار نەفرەت
لەوەی کە تۆی کردە برام
یەخەم بەردە
من پاپەندی درۆی یاسام
گەر وا نەبێت
یاساکەی من
بێ چەند وچوون
بە راونانت بۆ پشت حەمرین
کۆتایی دێ
ئاخر عەرەب
لە کوێ گوێی بە یاسا داوە
هەتا کە راو نەنراوە
هەرگیز عاری پێ نەدراوە
یەخەم بەردە
نەفرەت لەوەی
دەستی کردە ملی شۆڕت
کوردستانی رادەست کردیت
یەخەم بەردە
بەم زووانە
لەگەڵ هەرچی نۆکەرتایە
جێتان، زێراب، زبڵدانە
ئێرە خاکی کوردستانە
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
عالی بود