سیروان تمتمهای
آقای "سیروان تمتمهای" (به کُردی: سیروان تمتمەیی) شاعر معاصر کُرد زبان، زادهی سلیمانیه و اکنون ساکن شهر حلبچه است.
سیروان تمتمهای
آقای "سیروان تمتمهای" (به کُردی: سیروان تمتمەیی) شاعر معاصر کُرد زبان، زادهی سلیمانیه و اکنون ساکن شهر حلبچه است.
┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄
کاک "سیروان تمتمەیی"، شاعیری هاوچەرخی کورد، خەڵکی شاڕی سلێمانی و دانیشتەجی لە هەڵەبچەیە.
(۱)
لەپێ کەوتووم پشتم چەما
ئیتر گۆچانیش دادم نادا
گەنجیەتیم ڕۆی لەدەستم چوو
ئازار بەرۆکم بەر نادا
نەفسم ئاخ هەڵ ئەکێشێ
بۆ سەردەمی منداڵیم
بۆ ئەو کاتەی نەوجەوان بوم
بۆ زەمانی دڵی خاڵیم
خەم بۆ ڕیشی سپیم ئەخۆم
بەبێ ئاگا دای لەدەرگام
مــۆدم نەما وا بەسەر چووم
ئەوەتا لەلێواری مەرگام
هەزار ئاواتی بەدی نەهاتوو
لەگەڵ دەیان خەیاڵی تاڵ
لەگەڵ ڕۆشتنی تەمەن
هەر هەمـوویم نایە نێو چاڵ
(۲)
چاوەڕێتم دەرکەوی
نەهەواڵێک نەباسێکت نایەتە گوێ
سەرگەردان بووم بەم دوریەت
پێم ناڵێی ڕووبکەم لەکوێ
وەرەوە ئازیزم بڕوابکە
دەوری پڕ کەسم بێ کەسیە
ناڵە و هاواری خۆم نیە
شینی دڵە گیرۆدەی بێ دۆستیە
ئەگەر نەیەیتەوە ئیتر
ڕەنگە ئەم کەشخەیەم نەمێنێ
بزە و ڕووخۆشیم بگۆڕێ
ماتەمینیم لەبێ تۆی سەردەربێنێ
ڕێگەم بدە جارێکی تر
دەستم لەدەستەکانت گیرکەم
چی لەدڵمە و چی لەناخمە
هێدی هێدی بۆتی باسکەم
ئەوکات ئەزانی چۆنم بۆت
چۆن پەرتەوازی دونیات کردووم
تەنها بەجەستە لێرە ئەژیم
من سەردەمێکە بۆتۆ مردووم.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:
#زانا_کوردستانی