۱۸ بهمن ۰۴ ، ۱۵:۵۸
چریکه هۆرامی
چریکه هۆرامی
خاتوون "چریکه هۆرامی"، شاعیر، میدیاکار و ئاوازەخوێنیکی کورد، له شاڕی جوانەکەی مەریوان لە دایک بوو و ئیستایش لە شاڕی برڵێن لە وڵاتی ئالماندا دانیشتەجیە.
(۱)
پڕ لە کۆترم،
سپیم.
سەربەستم، شادم، دەچریکێنم.
پڕ لە سێوم.
سوورم،
جوانم، بەرزم، پڕ لە هەستم.
پڕ لە بارانم.
سەوزم،
ڕووبارم،
گۆرانیم،
ئاسمانم.
بایێکی توندم، ئەڵڵاهومە سەلێ دەخوێنم،
چاوم لێ نەدەن،
من خودای کچانم.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:
#زانا_کوردستانی
۰۴/۱۱/۱۸