انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

درباره بلاگ
انجمن شعر و ادب رها (میخانه)
بایگانی
آخرین مطالب
آخرین نظرات
نویسندگان
۰۹ تیر ۰۴ ، ۰۲:۴۳

هاوسه‌ر هه‌ورامی

آقای "هاوسر امین" (به کُردی: هاوسه‌ر ئەمین) شناخته شده با نام "هاوسر هورامی" (به کُردی: هاوسەر هەورامی) شاعر کُرد زبان است.

 

هاوسر امین


آقای "هاوسر امین" (به کُردی: هاوسه‌ر ئەمین) شناخته شده با نام "هاوسر هورامی" (به کُردی: هاوسەر هەورامی) شاعر کُرد زبان است.

■◇■

کاک "هاوسه‌ر ئەمین" ناسراو به "هاوسەر هەورامی"، شاعیریکی هاوچه‌خی کورد زمان له باشووری کوردستانه.


┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄


(۱)
مردن لەپێناو ژیان 
بەچڵکاو خۆرو کاسەلێس ناکرێ 
ئەم تاجە بەهەمووان نابڕێ 
ئەوەی کە هیچ هەستی نییە
باکەمێک لەمان دادڕێ 

 

(۲)
کەدەبینم ئێوە لەوێن 
من لێرەوە شەرم لەبوونی خۆم دەکەم 
کەدەبینم ئێوە لەوێن لەپێناو من 
گرەو لەسەر مەرگ وژینی خۆتان دەکەن 
چۆن لەڕووم بێ سبەینێ بێم بڵێم مافی خۆم دەبەم 
کەدەبینم 
لەبەر کزەی بێ ڕەحمانەی ئەو گۆیژەدا ئێوە 
خێمەی گەرمی ویژدان هەڵدەن.
چۆن گڕ ناگرێ هەستی مردووم 
چۆن ژان ناکا دڵی مردووم 
کەدەبینم 
ئازیزانم لەنێو جەرگەی ئەم جەنگەڵە 
خۆیان کردۆتە قوربانی 
ئیتر ژیان لەپاش ئەوان بۆ ئێمە چی پێ بێ دیاری 

 

(۳)
تەمەن کەڕۆی، بەرەو هەوراز ئەواکاسەی بەرەونیوە
کە هۆشی ئەو بەتاڵ بوو بێ دڵ و عەقڵی وا گەنیوە 
بەبێ هەستی کەدەڕوانێ لەنێو دونیای خەیاڵاتدا 
بەئاسانی تێدەگا خۆ بەکاسی خۆی پێکەنیوە 

 

(۴)
کەسەرداری کەسەربێنێ بەسەرباری پەشیمانی 
بەداوایی دڵ بەداوێ بێ کەنەی مابێ بەشی مانی 
دەبێ تاکو بەکۆتابێ لەکۆتابێ بەبێ هەستی 
بەدەستانی کەکێشرابێ لەسەر دەست وکەشی مانی 

 

(۵)
سەرم سەرمایی بەفری نییە، تەزیوی نێو نادادییە 
کاسە لێسی و کۆیلایەتی بۆهەندێک جێی شانازییە 
شاتەشات و خۆ نواندن وکلکە لەقەیان بۆ ئێسقان
پێیان وایە چیتر ئەمە بۆیان مانایی ئازادییە 

 

(۶)
سێ شەبانە ڕۆژ غەزای چیچک کەرد
تافی زی حەیات ژیشان بەر نەکەرد
سێ شەو و سێ ڕۆژ وە تاریکی 
یۆ یۆشان بڕی خارجی و تەمکی 
تەمە ڕەماوە بی وە ڕۆشنایی
نە پای سێ ڕۆژە دەعوەت پادشایی

 

(۷)
کەتۆجارێ چزا دەستت بەئاگر 
ئەمن چیتر لەبۆت نابم بەڕاگر 
کەلێم ڕوونە لەکۆتایی دەسوتێی 
مەڵێ بۆچی نەمادەلاقەی باگر 

 

(۸)
کاتێ دێنە ڕوو لەڕاستی ڕووڕەشی خواو سەردەمن 
بۆلەئاست ناڕەسەندا وا لەسەرلاو  سەردەمن 
خۆدەزانن ئە وبە ئێوە پاسی بەردەرکەی دەکا 
هیچی تێدانییە هۆشتان خۆدەزانم هەردەمن

 

(۹)
ڕێزە ڕیزی بۆت لەپێشی گشت کەسێ داناوە بۆت 
زێڕە گەر ڕێز پێی بزانی چون لەدووت ڕاناوە بۆت 
بۆدەبێ تۆ هەر بەزیزی تێی پەڕێنی بێ مەرام 
چاوە چاوی چاوچنۆکان تاهەبی ڕاساوە بۆت 

 

شیعر: #هاوسه‌ر_ئەمین
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی

موافقین ۰ مخالفین ۰ ۰۴/۰۴/۰۹
زانا کوردستانی

نظرات  (۰)

هیچ نظری هنوز ثبت نشده است

ارسال نظر

ارسال نظر آزاد است، اما اگر قبلا در بیان ثبت نام کرده اید می توانید ابتدا وارد شوید.
شما میتوانید از این تگهای html استفاده کنید:
<b> یا <strong>، <em> یا <i>، <u>، <strike> یا <s>، <sup>، <sub>، <blockquote>، <code>، <pre>، <hr>، <br>، <p>، <a href="" title="">، <span style="">، <div align="">
تجدید کد امنیتی