انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

درباره بلاگ
انجمن شعر و ادب رها (میخانه)
بایگانی
آخرین مطالب
آخرین نظرات
نویسندگان
۱۱ خرداد ۰۴ ، ۰۱:۰۸

ڕێناس ژیان

ماموستا "ڕێناس ژیان" (Rênas Jiyan) شاعیرێکی گرنگی باکووری کوردستانە. لەدایکبووی ١٩٧٤ـی ناوچەی قۆسەر لە پارێزگای مێردینە. 

 

ڕێناس ژیان

ماموستا "ڕێناس ژیان" (Rênas Jiyan) شاعیرێکی گرنگی باکووری کوردستانە. لەدایکبووی ١٩٧٤ـی ناوچەی قۆسەر لە پارێزگای مێردینە. زانکۆی دیجلەی تەواو کردووە و ساڵانێک مامۆستای سەرەتایی بووە. ساڵی ١٩٩٩، یەکەمین دیوانی بە ناونیشانی ژانیا بڵاو کردووەتەوە. ساڵی ٢٠٠٢، بە هۆی هەوڵەکانی بۆ زمانی کوردی لەگەڵ ١٢ کەسی تردا دەستگیر کراوە و ئەشکەنجە دراوە. لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە نووسیاری وەشانخانەی بەڵکی و لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە بەرپرسی گۆڤاری چرووسکە. ساڵی ٢٠١٦ سەرلەنوێ دەستبەسەر کراوە و دوای حەفتەیەک ئازاد کراوە. هۆنراوەی "بەر لەوەی هەڵمبواسن" بە ئاگاداریی شاعیر بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) داڕێژراوەتەوە.
 

(۱)
[بەر لەوەی هەڵمبواسن]
بەر لەوەی هەڵمبواسن
باسی گەنمی نەرمونیانم بۆ بکەن
ئەو گەنمانەی هاوبەشە چارەنووسی سەرم و سەریان
ئەو گەنمانەی لە خەمی من ملیان دەخەنە بەر دەمی مەڵەغان

بەر لەوەی هەڵمبواسن
باسی مەردایەتی و سەرهەڵدانی گەنمە سەربڕاوەکانم بۆ بکەن!
گەر گوللەیشتان زۆر پێیە، مەخزەنێکی ڕەبەق ڕووەو ئاسمان بتەقێنن!

بەر لەوەی هەڵمبواسن
لە باخەڵم
یان لە زێڕی ژنەکەم
چنگێک ژینی چواردەخۆرم بۆ بکڕن
بەر لەوەی هەڵمبواسن
گەر دواداخوازیم لێ دەپرسن
وەک چۆن جەلادەکان دەپرسن
داخوازیم ئەوەیە، گوێ بگرن:
بچن کوتەگۆشتە سوننەتکراوەکەم بخۆن!
بەر لەوەی هەڵمبواسن چاوم بکەنەوە!
ها، پێتان دەڵێم چاوم بکەنەوە!
گەر پیاون سەیری ناوەوەی بکەن!
دوای ئەوەی هەڵتانواسیم
بە شەهوەتێکی زۆرەوە دەستدرێژی بکەنە سەر تەرمەکەم
ئاهەنگی سەرکەوتنە نەمرەکەتان بگێڕن
بە شەراب و گۆشتی تەرمەکەم!

من ژەهرم!
دوای ئەوەی خواردتانم
سواری ئەسپە ئاسنینەکانتان ببن
و بە جەهەننەم بچن! 
 

(۲)
پۆرکورا دیا من
ل سەر دکا مالێ
هین ل هێڤیا منە
هین
وێ ل ور پۆر سپی کر
من ل ڤر ژین سپی کر.
 

(۳)
ژ وێ شەڤا ب شەوبێ
بێهنا فریکێن شەوتی دهات ژ چۆلێ
چەند خارێن من وندا بووبوون ل نەوالا واوەیلێ
دەستمێژا تە و ژانێ ژ هەڤدو ناشکێ
هەبهنارکێ!
من ژ تە رە گۆت نەخەیدە ژ وێ چیرۆکێ
وێ گەوریا تە دل بدە کێرێ
ل کەربەلایێ
بەلێ دەلالێ
 

(۴)
ل چۆل و چیان پەزکۆڤیان ئەز ژ خوە رە کرم ئێم
د پۆزێ زناران دە بووم خزێم
دەرم و تێم
دەرم و تێم

 

گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:
#زانا_کوردستانی

موافقین ۰ مخالفین ۰ ۰۴/۰۳/۱۱
زانا کوردستانی

نظرات  (۰)

هیچ نظری هنوز ثبت نشده است

ارسال نظر

ارسال نظر آزاد است، اما اگر قبلا در بیان ثبت نام کرده اید می توانید ابتدا وارد شوید.
شما میتوانید از این تگهای html استفاده کنید:
<b> یا <strong>، <em> یا <i>، <u>، <strike> یا <s>، <sup>، <sub>، <blockquote>، <code>، <pre>، <hr>، <br>، <p>، <a href="" title="">، <span style="">، <div align="">
تجدید کد امنیتی