جهان طاها
خانم "جهان طاها" (به کُردی: جیهان تهها)، ملقب به "شهید حقگو" (به کُردی: شەهیدی حەقبێژ)، معلم، فعال زنان، شاعر، نویسنده، بازیگر و هنرمند کُرد، زادهی سال ۱۹۸۸ میلادی در اربیل بود.
جهان طاها
خانم "جهان طاها" (به کُردی: جیهان تهها)، ملقب به "شهید حقگو" (به کُردی: شەهیدی حەقبێژ)، معلم، فعال زنان، شاعر، نویسنده، بازیگر و هنرمند کُرد، زادهی سال ۱۹۸۸ میلادی در اربیل بود.
وی فارغالتحصیل رشتهی سینما از دانشگاه صلاحالدین بود.
وی در سال ۲۰۱۷ ازدواج و صاحب دو پسر به نامهای "باران" و "بیرهات" بود.
سرانجام وی در ۲۶ اکتبر ۲۰۲۳ میلادی، در محلهی بارزان اربیل، اتومبیلش واژگون و آتش گرفت و وی در ۳۵ سالگی جان سپرد. اما از شواهد امر، مشهود بود که واژگونی و سوختن اتومبیل صحنهسازی بوده است.
بعد از مرگ ناجوانمردانهی این معلم و شاعر حقگو و حقجو، لقب "شهید حقگو"، از سوی مردم کردستان به اعطا گردید.
─━⊰═•••❃❀❃•••═⊱━─
(۱)
باید من هم چند وقت،
آزادانه حرفهایم را بیان کنم
در طلب حق و حقوق خودم باشم
در پی احقاق حقوق جوانان باشم
در پی گرفتن حق فقیران و مستمندان.
(۲)
خواستهی من از حکمرانان وطنم این است،
که آنها هم
اندکی شریک غم و درد ملت باشند،
به فکر جوانان وطن باشند
تا که آنها آواره و سرگردان نشوند
تا که در راه مهاجرت،
در دریای اژه، غرق نشوند.
تا دربدر نشوند
تا که به کشورهای دیگر هجرت نکنند و
سرزمینهای دیگر را زیر پا طی نکنند
تا کف زمینهای بیگانگان را بشویند و
گارسونی رستورانهای کشورهای دیگر را بکنند و
حمال گاریهای دیگری شوند.
...
آه! مگر ما برای چه کسی
این همه زحمت و مشقت میکشیم؟!
(۳)
اگر من سکوت کنم،
تو سکوت کنی،
و دیگر سکوت کند،
هزار درد و بلای دیگر بر سر راهمان
به وجود خواهد آمد.
┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄
خاتوون "جیهان تەها"، ناسراو به "شەهیدی حەقبێژ" کە پیشەی مامۆستای وانەبیژ بووە.
جیهان خانم، لە ساڵی ١٩٨٨ زایهنی، لە شاری هەولێر لە خێزانێکی مامناوەند لەدایکبووە، تەواوی قۆناغەکانی خوێندنی لەو شارە تەواو کردووە. پەیمانگای هونەرەجوانەکان و پاشانیش زانکۆی سەڵاحەدین، کۆلێژی هونەرە جوانەکانی بەشی سینەمای تەواو کردووە. لەماوەی خوێندنی وەکو خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگا، دەیان کاری هونەری ئەنجام داوە. هەر لە تەمەنێکی زووەوە دەستی بەکارکردن کردووە، سەرەتای کارکردنی وەک پێشکەشکاری بەرنامەی هۆشیاری و فیکری لە ڕادیۆ دەبێت، لە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی لەهەولێر بەناوی Life Agape International. نزیکەی هەشت ساڵ لەکارکردن لەو دەزگایە بەردەوام دەبێت، لەو ماوەیەش دا شارازەیەکی تەواو پەیدادەکات لە ئامادەکردنی بەرنامەی ڕادیۆیی و مۆنتێری و تۆمارکردنی دەنگ. لە زمانی عەرەبی دا شارەزایەکی باشی هەبووە و بەو هۆیەوەش کاری وەرگێڕانی کردووە. جیهان ژنێکی هۆشیار و خاوەن هزر و بیرێکی دەوڵەمەند بووە، لەو ڕوانگەیەوەش دەیان کۆڕو سمیناری بۆ کچان و ژنانی وڵاتەکەی لە خوێندنگاکان و گرتووخانەکان دا ئەنجامداوە. هەمیشە هانی داون بخوێنن و خەون و هیوا و ئاواتەکانیان بەدی بێنن. سەرەڕای هەموو ئەمانە جیهان ژنێکی قسەزان و زمانپاراو بووە، توانایەکی باشی لە نووسین و لە ئەدەبیات(شعر و پەخشان و چیرۆک) دا هەبووە. خاوەنی نامیلکەیەکە بەناونیشانی (خۆشەویستی لە خوداوە فێرببە)، هەروەها دەیان نووسینی تری کە بەچاپ نەگەێنراون.
لە ساڵی ٢٠١٧ هاوسەرگیری دەکات و خاوەنی دوو کوڕە، بەناوی باران و بیرهات. لەدوای هاوسەرگیری، بەردەوام دەبێت لە کارکردن و وەکو مامۆستای هونەر، لە قوتابخانە و خوێندنگاکانی شاری هەولێر. لەگەڵ وانە گوتنەوە شانبەشانی قوتابی و خوێندکارەکانی، دەیان کار و چالاکی هونەری ئەنجام دەدات. جیهان لە زاری هاوڕێ و کەس و کار و دراوسێکانی، ژنێکی خاوەن شەرەف و کەرامەت و ڕەوشت بەرزبووە، هەروەها بۆ ماڵداری خانەدان و دەست و پەنجە ڕەنگین بووە.
شەوی پێنج شەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە گوندی هەڤنکا لە سنووری پارێزگای هەولێر ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و ئاگری گرت و لە تەمەنی ٣٥ ساڵی گیانی لەدەستدا.
چهند کاتژمێرێک بهر له گیان لهدهستدانی، جیهان تهها لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک پێشبینی مهرگی خۆی کردبوو و چەندین بڵاوکراوەی تایبەت بە ژیانی خۆی بڵاوکردەوە.
لە دوای مردنی مامۆستا جیهان، لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە، نازناوی شەهیدی حەقبێژ وەردەگرێت، لەبەرانبەر ووتنی قسەی حەق بە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی و لەو پێناوەشدا ڕۆحی پیرۆزی خۆی بەخشی.
─━⊰═•••❃❀❃•••═⊱━─
(۱)
ئەگەر من خۆم بێدەنگ بکەم
تۆ خۆت بێدەنگ بکەیت
ئەوی دیکە خۆی بێدەنگ بکات
هەزار کێشەی دی دێتە سەرێ!
(۲)
دەبا منیش هەندێ بە ئازادانە قسە بکەم
داوای حەقی خۆم بکەم
داوای حەقی گەنج بکەم
فەقیر هەژار
(۳)
داواکاریمە ئەوەیە،
تۆزێک هاوخەم بن،
هاوخەمی گەنجەکان بن.
با گەنجەکانمان سەرگەردان نەبن،
نەچنە ناو دەریای ئیجە لەوێ بخنکێن،
با ئاوارە نەبن.
بانەچنە ووڵاتەکانی دی عەردەکان بسڕنەوە،
بچن ئیشی چێشتخانەو شوێنی دیکە بکەن.
باعارەبانە ڕانەکێشن،
ئێ باشە ئێمە بۆچی ئیش دەکەین؟
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:
#زانا_کوردستانی