چند شعر از سولین عبدالله
چند شعر کُردی از خانم "سولین عبدالله"
چند شعر کُردی از خانم "سولین عبدالله" (به کُردی: سۆلین عبدالله)
(۱)
تۆموروە شینەکەی منی
هەندێ جارلەناوملمی
لەسەرلێدانی دڵمی
هەندێک جارلەسەرباسکمی
لەناوبازنگەکەی منی.
(۲)
داخۆئەوبێت،
ئەوێک ساڵانێکە
زەنگی بۆلێدەدەم
نامەی بۆڕادەتێرم
نایەت ونایەت ونایەت
بۆدەرگاکانی بەختەوەری
چرای ڕووناکی هەڵدەکەم
بڵێی ئەوبێت!
ئەوهەرنایە
ئەوهەرنایە
ئەوکەچرای نەکوژاوەم بێت
پەروانەی شەمعی ژیان بێت
نیگای چاوی خەمناکیش بێت
مانگی ئاسمان.
شەوی ساردی بارانیم بێت
داخۆکەی بێت داخۆکەی بێت
داخۆکەی.
فەرشی ڕۆحم ڕاخەرێتی
دڵی تینوم نۆکەرێتی
کەچی ئەوخۆی پێ نامۆیە،
بڵێی ئەوبێت
ئەوهەرنایە ئەوهەرنایە ئەوهەرنایە
ئەوکفری هێنایەبان و
لەووشەی نەوڕەسیم نەگە یشت
ئەولەگریانی هەناری
چاوەقاوەیەکان نەگەیشت،
دڵی لەجێ خستم،
نەهات ونەهات ونه هات،
من لەشیوەن وگرینم
ئەولەکەیف وبەزم وهەواو
عیشوەی بەنازی سەفایە
کافرانە هیچ بەزەیی
بەم دڵە شێتەمانایە
لەسەرمێزی مەزەی بادەی
منی بەخەیاڵتدانایە،
داخۆئەوبێ داخۆئەوبێ
ئەوهەرنایە،
ئاخرخۆئەوکوڕی نێونەمامی
دێڕبەدێڕی شیعری منە!
زوڵێخای عەشقی ئەوکوڕەم
کفرنەبێت ئاخرخوایە
بۆبەلاڕێیەکم دانایە.
ئەوهەرنایە ئەوهەرنایە ئەوهەرنایە
بوکێنێم خەیاڵی یاربوو
ئەویش کوچە بەکوچەی
سۆزانیەکان دەگەڕا،
من نەمامی یادم دەناشت
ئەویش لق وچڵ وپۆپەی
ڕیشەی دڵەمی دەوەراند
پاییزی هێنایە دڵم وپێمی ناساند
ئای خودایە ئاهم چەندسەردە
دڵی یاریشم چوون بەردە
ووشەی ئەوینی هەردەردە
داخۆئەوبێ داخۆئەوبێ
ئازاری بەسوێیە ئەم شیعرەم
سوتانی عەشق بازیە ئەم شیعرەم
تامردن بگریم ئەونایە
دووری بابەس بێ دوایی نایە
فرمێسک وتەنیایی وئەوین
خەم وئازار
ئێش وبرین
کوشتن بڕین
توانەوە
ئازاری تامردن مانەوە
نەمائازارئاشنای نەبم
نەمالەیلاخوشکی نەبم
نەمازیندان من یەخسیری
چەندەهاساڵەی ئەونەبم
ئەوبەخونچەیی وەراندمی
هیچ باکی بەهاتن نایە
ئاخۆئەوبێت،
ئەوهەرنایە ئەوهەرنایە ئەوهەرنایە
گزنگێکی زۆرتەنیام
نیوەڕۆیەکی سەرکێشم
دەمەوعەسرێکی غەمگینم
ئێوارەیەکی لێوان لێوان لەسوتان
شەوێکی مردن ودابڕان
داخۆئەوبێ داخۆئەوبێ،
ئەوهەرنایە ئەوهەرنایە
ئەوهەرنایە.
(۳)
گەربمەوێ لەدرزەکانی دڵیشما
گوڵ بڕوێنم ناهێڵن سەوزبێت؟
(۴)
تکادەکەم لەفۆتۆکەت
شتێ بڵێ
چاوەکانی بتروکێنێ و
لێوەکانی بجوڵێنێ
دەستەکانی بەرزکاتەوە
بۆدەستەکانمی بێنێ
واهەست بکەم ئەودەجوڵێ و
بۆلای من دێ
هەرهیج نەبێ
بەفۆتۆکەت کەمێک
سەبوری بەدڵم بێ.
(۵)
دووری ئازیز...
تۆش وەکومن دەردەداری
جەستەپڕئێش وئازاری
لەدووری ئازیزی دڵت
وەک گەڵای زەردی بن داری
یالەشەقامی غەریبی پیاسەدەکەی
بەحوزنەوە
تۆش تەنیایت وتەنیایی دەنوسیتەوە
هەردەتەوێ بخەویت وخەویش نایەبەلاتەوە
تۆش وەکومن دەردەداری
وێڵی کیشوەری خەیاڵی
وەک هەناردڵت شەق بووە
کەسێک نایە بەلایەوە
خۆری ئاسمانت وون بووە
هەورئاسمانی تەنیوی
وەک باڵندەی لەپۆل جێماو
باڵەکانیان لێ سەنیوی
نیوەی دڵت لای خۆت ماوەو
نیوەکەی کەت لێ وون بووە
خۆدەزانی کێ بدوویەتی
ڕێگای دادگات وون کردووە
تۆش وەکومن دەردە داری
خەمی ئازیزبنوسیەوە
لەهەرشوێنێ ئەوببینی
ئاوڕی لێ دەدەیتەوە
ئەویش بەوجۆرەخەیاڵە
هەمیشە دڵی لای تبێ
یان ئەوباڵەوباڵیەتی
کەسێکی لادەستەمۆیە
ئەوشایەنی ئەوخەمەیە
ئاادڵت لەلایەتی
بۆن وجوانی دەدات بەتۆ
وەک پەپولە لەدەووریبی
ئەوهەست بەسوتانت دەکات
ڕۆژی چەندەهاجاردەمری
یان غورورەوبیری نیە؟
کەسێک بەوشێوە زاریەتی
تۆش وەکو من دەردەداری.
(۶)
ژیانم بۆبەوداوەڕزیوەی
هەرڕۆژەولەلایەکەوە دەپچڕێ
وگرێی دەدەمەوە.
(۷)
لەدێڕی نامەیەکدا...
لەدێڕی نامەیەکداماویتەوە
نەدەتوانم بتهۆنمەوە
وەک شیعرێکی جوان
نەدەتوانم بتسڕمەوە لەژیان
ئەمەچ غەدارە ژیان بۆمن
هەموونوقڵەکانی ژیان لەدەم
تاڵ دەبن بۆمن
هەمووهەنگاوەکانی سەرگوڵەکان
بۆدەبن بەپشکۆبۆمن
ئارامی بۆدەبێ بەزریان بۆمن
هەرڕۆژەولەکوچەیەک خەم دێ
بۆمن
ئەوەی لەژیان پێبکەنێ
دەبێ لێوەکانی بگەزێ
چەندئاڵۆزە بۆمن
دەمێکە نانوسم
چونکە تۆلەدێڕی نامەیەکدا
وەستاوی لای من!.
(۸)
[دووپاساری]
به‌یانیه‌وبه‌چاوی
پڕحوزنه‌وه
سه‌یری خۆرئه‌که‌م...
پێنووسه‌که‌م
فرمێسک له‌چاوه‌کانی
ئه‌تکێ...
پاکیزه‌یی خۆم
داوه‌ته‌ده‌ست
قه‌ده‌روو...
دوای ئه‌م حه‌زه‌شێته‌م که‌وتووم
ڕۆژه‌کان گلله‌یم
لێ ئه‌که‌ن
ئه‌ستێره‌به‌کراسه
بوکێنیه‌که‌مائه‌گرم و
مانگه‌شه‌وچاوه‌کانی
شه‌رمه‌زاره...
تکاله‌شه‌قامه‌کان ئه‌که‌م
باسی ڕۆیشتنم نه‌که‌ن
کۆتره‌سپیه‌که‌ش
له‌سه‌رلێواری په‌نچه‌ره‌که
پاسه‌وانی عه‌شقمانه
گوڵی ئینجانه‌ی ژووره‌که‌ش
ڕووم لێ وه‌رده‌گێڕێ
تاعه‌جولی ده‌سته‌کانی
تۆنه‌بینێ...
هه‌تاوجارێکی تر...
خۆی ئه‌فرتێنێ ته
ژووره‌که‌م و...
ئه‌گری بۆڕۆح دووپاساری
که‌سیره‌بوو...
مردنیش پێڵاوه‌کانی
لێ وون بووه
بگاته‌لام... ژیانیش
خه‌ریکی کێشمه کێشمه
توند... توند...
ده‌سته‌کانیم گرتوه
ئه‌یه‌وێ
بڕوات...
خه‌وبه‌به‌رچاوه‌کانما
فرته‌ئه‌کات و
بێداری ئه‌خاته
کۆشمه‌وه...
قه‌ڵه‌مه بێزاره‌که‌شم
هه‌رته‌نیایی ئه‌نوسێ و
به‌گریانه‌وه ناگات به‌تۆ...
گڵاڵەکردن: #زانا_کوردستانی