رحیم جوانرودی، هنرمند مریوانی
رحیم جوانرودی
استاد "رحیم جوانرودی"، متخلص به "شکۆ"، به معنای شکوه و جلال، شاعر، خوشنویس و نقاش کورد، زادهی ۲۰ مرداد ماه ١٣٥٠ خورشیدی، در مریوان است.
وی از سال ١٣٧٩، غزل کوردی، میسراید که ماحصل آن، در دست چاپ بودن دو دیوان از اشعارش است.
تحصیلاتش دیپلم است و دارای مدرک فوق ممتاز خوشنویسی و عضو انجمن خوشنویسان ایران، عضو چهار نفر هیئت مدیره انجمن خوشنویسان مریوان و دارای چندین رتبه در خوشنویسی است؛ از جمله:
- مقام نخست نخستین دورهی جشنواره حضوری نویسی خوشنویسی آیاتی از قرآن کریم به خط نستعلیق مریوان در خرداد ۱۳۹۸
- برگزیدهی دومین دورهی جشنواره حضوری نویسی خوشنویسی تحت عنوان «شهر رمضان» در اردیبهشت ۱۴۰۰
وی چند نمایشگاه از آثار خوشنویسیاش را برگزار کرده:
- نمایشگاە خوشنویسی روی سنگ در سال ١٣٨٥
- نمایشگاە خوشنویسی در سال ١٣٩٨ در شهرستان مریوان
- ارسال اثر به نمایشگاه شهرستان سقز به سال ١٣٩٧
- ارسال اثر به نمایشگاه شهر سنندج به سال ١٣٩٧
ایشان همچنین به نقاشی رنگ و روغن روی بوم میپردازد و تاکنون نمایشگاههایی انفرادی و گروهی از آثارش برگزار شده است؛ از جمله:
- نمایشگاە نقاشی به سال ١٣٩٢، در روستای گردشگری اینگیجە
و...
▪︎نمونه شعر:
(۱ )
سەری هات و نەهاتم بوو، کەهاتی
گوڵم سەیرکە، دڵم بەربووکەهاتی
ئەڵێن سەر کوێرەمار تیمار ئەکەی تۆ
لەشاری ماری خەم چیت بوو کەهاتی
کەوێڵی حەز هەرەس گرتوویە ئەما
لەشەختەو بایەوە هەڵچوو کەهاتی
ئۆمێد نەقشەی بەهاری دا بە کێشان
وەنەوشەی لێوی چۆمان ڕووکە هاتی
تەنم داری خەواڵووی پایزی بوو
بەری نا بە چرۆوۆ زوو کەهاتی
تەمەن سێ چارەکی داوە لە ژینم
لە سەر چرکانی مەرگابوو کەهاتی
ژمێریارێ لەسینە پڕ ئومێدە
بەهیوای زەنگی تۆ مابوو کەهاتی
سەرم هێنایەدەر ئاسمانێ ساماڵ
بزەی ئەستێرە تێی دابوو کەهاتی
کەتۆ ڕوخساری مانگی ئەو سەمایتە
شکۆی چاو و برۆت لابوو کەهاتی
منی بێکەس لە بەنداوی دەروونا
نەجاتم بوو دڵی شات بوو کە هاتی.
(۲)
لە شەوگاری درەنگانا بەمەی چارم نییە بەسمە
خەمی عالەم لە دڵ کۆیە کەدوورە لێم هەچی کەسمە
بەڵێ بادە پەرەستی خەمڕەوێنە تا دەمێکی دێ
بە سکرانیشۆ هۆشیارم خەمی چۆڵایی لادەسمە
لە هۆدەی چۆڵ و تەنیادا بەهاوار دڵ ئەلاوێنم
هەڵاواردن لە تۆ نایە شەمێ سووتانی بێ ڕەسمە
ئەوەندەم ڕۆژگار دایە دەسی شەو کەیلە بێ مەیلی
پڕووکاوە خەیاڵ ناگا بەگەشتن کاسی سەربەسمە
لە ڕۆحی ئارەزوو هەڵچووم دەمێ دامرکێ لەم حاڵە
وتی فەرموو دەڕابینە بەخۆتا ئەم خەمە بسمە
ئەگەر پێ و پێ دەکا دڵ نابڕێ ڕێگا ئەزانن بۆ
لە تەنگی بەخششی یاروو هەناسەو دووکەڵی خەسمە
بە چیرۆکی غەریبی خۆم ئەکەم عادەت دەروون چی کا
دەنا لەم ژینە شێواوە دەمێکە شەو چرای دەسمە
لەشێوەی خەڵکی ئەڕوانم لەڕەنگی خۆم چ بێزارم
بەکوفری مەگرن ئەم بارەم ئەجەل دەستە برای خەسمە.
(۳)
مانگی من بووی عومرێ ئێستەبۆ تریفە ت لا ئەدەی؟
کاڵی ناو کۆڵانی من بووی ئێستە بۆ سەر با ئەدەی؟
بۆ هەموو هەنگاوێکت دڵ بوو لەداوێنتا تکا
پێت لەسەرناو تێپەڕیت دەستەی دەری کێ با ئەدەی؟
زەردە گوڵدانم کە خرمەی تاوە بارانت نییە
وشکی هەستاوە لە چاوم دێیت و ئاوای با ئەدەی
من کە مەستی یەک نیگای جامی دییەی تۆم و ئەتۆش
تامی لێوانت بە لێوی دوژمنی ئاشنا ئەدەی؟
چەپکە چەپکە نەرگسم دابوو لە سینەی ئاشقی
شەونمی ڕووی گوڵ بە ڕۆحی کامە سەگبابا ئەدەی؟
کەی ئەمە کارێ شیاوە بۆ ئەوینێ یەک تەمەن
هەڵگری ئازار و نازت بێ بە ژێر قاوا ئەدەی؟
ئەی لەبەر تۆ بوو کە هەوری خەم بەڕووی ڕۆژا گەڕا
تاکوو شەرمین تۆ نەبینێ، تێخم بوو لێ ڕائەدەی؟
چەن پەشیمانی؟ بەرۆکی کێ گرم بۆ ڕۆشتنت؟
با بنێرم بێتە خزمەت گەر بەڵێنی وا ئەدەی.
(۴)
مێڵی باڵات ڕشتی چاوی سەر شەقامەی شاری من
بۆیە ئاوایەو گەشاوە داو لە تاڵ تاڵ تاری من
تۆ لە کام تووری ئەوینی؟ سەوزئەبێ سورمەی چەمان
وێڵی ئاڵاتە دییەم ئەڕژێ هەناسەی سواری من
سەوزەگیان سادەی بە سۆمات ئەم هەناوە ڕوون کەوە
واخەریک هەڵچوونە ڕۆحی سەر گوڵی بڕیاری من
من لە شەککەر دانی شیعرا بۆت ئەکەم باسی شکۆت
بێ بە هیوا خورپەکانم گەشتەسەر ئازاری من
با لەتاڤگەی پرچی تۆ با دێڕەکان هەڵکەم لەشەو
هەڵئەدەم دیوانێ ئەشقن بۆت شنەی شەوگاری من
نەرمە نەرمە تێکە بۆم لێوان کەدەستم بۆ مەزە
با لە سینەو ڕوومەت و گەردن ببا هۆشیاری من
بەینی شەو تا دێتەوە ڕۆژ یەک سیڕاتی پێ ئەچێ
سێبەڕۆی وەیلم لەکۆڵخە دوکتورەی نازاری من
هەر سەرێ ئەیدەم لە سوژدە دەم لەتۆ ئەگرێ دڵم
پێکەنی سووڕا لە دەورم تێگەیی هاواری من .
(۵)
سابە لێوانێ بڕێژە نازی لەرزی ئەو دەمە
چاولە حەسرەت دابڕاوە ماتڵی شەرتی خەمە
تاگوڵی خۆزگەم لەبەرگی سینی شەرمین لا بدا
تاسە ئەبژێرم بە پەنجە و ماچەکان جەمیان جەمە
فێنکی بۆی ئاشنایی دێ لە سای چەتری ڕەشت
هەر بەحاڵێ هەڵمژین ئەمخاتەوە گاڵتەو گەمە
تا لە ژێر خۆری ئەوینا سێوەکانت پێ بگەن
لازمەی کێشانە تۆزێ بێنەدەر لەو ماتەمە
گوێ لە دەنگی گم گمەی ئەم کۆتری سینەم گرە
بێ مەلی جووت ناکرێ هاوارە ئەم هێلانەمە
لێدە باڵێ ئارەزووی بەرزی فرینە ئاسمان
چۆڵە تێیدا نیت کە تابلۆی ئەم ژیانە تۆی کەمە
پێگەین تەنیا خەمێکە دابڕان سووتانە بۆم
حاڵی شێواوم ببینە شایەد ئەم هەستانەمە
سەر هەمووساتێ لەگەل دەنگی چریکەی کاژمێر
هەڵترووسکانێ ئەکاتۆ پەنجەرەی ئەم زاتەمە
ڕەنگی ڕێگەی زەردی وایە تاچراسەوزێ دەبێ
دوودڵی داوی ژیانە عەکسی دەردی عالەمە.
گردآوری و نگارش:
#سعید_فلاحی (زانا کوردستانی)