چیمن قره‌داغی
خانم "چیمن قره‌داغی" (به کُردی: چیمەن قەرەداغی) شاعر کُرد زبان در اقلیم کردستان است.
چیمن قره‌داغی
خانم "چیمن قره‌داغی" (به کُردی: چیمەن قەرەداغی) شاعر کُرد زبان در اقلیم کردستان است.
─━⊰═•••❃❀❃•••═⊱━─
(۱)
جنگ از هم میپاشاندشان
ما جمعشان می‌کنیم.
جنگ زخمیشان می‌کند
ما درمانشان می‌کنیم.
جنگ همیشگیست و نفس‌گیر
جنگ بدهکار پستانک کودکان و خانههاست
من هم در پی یافتن، گمشدههایت
زمین و زمان را جستجو می‌کنم
تا مبدلت کنم، به همان آدم پیش از جنگ...
(۲)
با خانمی آشنا شدم
که با خنده می‌گفت:
-- همسرم مأموریت رفته و تا هفتهای دیگر بر نمی‌گردد!
پرسیدم: ملوان است؟!
گفت: نه! خلبان!
ناخودآگاه سرم را میان دستانم گرفتم و
روی زمین خم شدم
او قاه قاه به من می‌خندید و
من ۱۶ سه ۱۹۸۸* در مغزم ویراژ می‌رفت.
--------
* سالگرد عملیات اَنفال، عملیاتی که در جریان آن نیروهای رژیم بعث عراق که به طور مستقیم از صدام حسین تکریتی فرمان می‌گرفتند، و بیش از ۱۸۰٬۰۰۰ نفر (بە نقل از بعضی منابع بیش از ۲۰۰٬۰۰۰ نفر) کُرد کردستان عراق را قتل‌عام کردند.
(۳)
غنچه و محمود
هیچگاه عضو کتابخانهای نبودند
و هرگز از فلسفه و سیاست هم سر در نیاوردند
نه کتاب می‌خواندند
نه به رادیو گوش می‌دادند
و نه از عطری استفاده می‌کردند
اما آنها چون آب چشمه‌ساران
صاف و پاک و روان بودند
نگاههای پر مهرشان را با هم معاوضه می‌کردند
و ترانه‌ی عشق را سر می‌دادند.
---------
* خوله: مخفف محمود
(۴)
وقتی به اشتباه نامت را صدا می‌زنند
گویی به خورشید سنگ میپراکنند و
سر آسمان را می‌شکنند!
انگار روزنههای تاریخ را کور می‌کنند و
اتومبیل را تبدیل به الاغ
و تونلها را به غار
و مینیژوب را به عبا
و شهر را به ده...
(۵)
چیزی برای گفتن باقی نمانده است
عزیز من هیچی نمانده، هیچ!
از امروز
باید دیواری بسازیم
همچون مردم چین
به بلندای انفال...
نگارش و ترجمهی اشعار:
#زانا_کوردستانی
┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄
چیمەن قەرەداغی
خاتوون "چیمەن قەرەداغی"، شاعیری هاوچەرخی کورد لە باشوری کوردستانە.
(۱)
ئاخۆ وەک دنیای منداڵیم
لە پێوەری چاوما گەورەی
وەک ماڵی پاشا باستیلی
بە پلەی پەنجەی ڕۆحما
سەرئەکەوی!
ئاخۆ باڵای ترسەکانم
لە باڵەخانەی پەنجەرەی
دیوانەکەی تایەربەگ و
خوێندنەوەی
میرزا غوڵام
باڵاترە
(۲)
ئه‌و ئه‌ڵێ
منی پیاو
بیری ژنێک ئه‌که‌م
ئه‌شێ ئه‌و ژنه خودا بێت؟
یان زاده‌ی نووری ئاسمان
یاخود
له نه‌وه‌ی بارانه؟
له‌منداڵانی هه‌ورێکا
نۆ مانگی تر
به‌سه‌ر کێڵگه‌ی
گوڵزاری خه‌مدا ئه‌بارێ
من ئه‌مه‌وێ
سه‌رتاپای مه‌ستی مانگرتووم
ته‌ڕبکات
پرژه‌یه‌ک
بخزێته شه‌وگاری ته‌مه‌نم
نه‌فره‌ت له‌و بهربانگهی
به‌بێ ئه‌و نمه‌یه
تینوویه‌تیم ئه‌شکێنێ
(۳)
بەفر پروش پروش ڕووناکی کردمەوە!
لە بەر ئاگردانی چاوەکانتا هیچ نیە بۆ وتن،
پیاڵەیەک چای سەوز و
پەرداخێک لە مێوژی گەڕاوە
شک دەبەم!
ئەمشەوە ساردە گەرمکەینەوە
درەکەم
لە ئامێزی ئەم دارستانە سپی پۆشەدا
تەنیا ئاسکەکان سەرمایاننیە...
(۴)
دان مرواری!
خەندەی سەر لێوەکانت
هەزاران جار
دەبنە ئاوازی پێکەنینی لێوەکانم!
ویقارم لەنێو ماش و برنجی ڕیش
و قژتا سەمادەکات،
من قەرزاری ئەو پێکەنینە درێژەم،
کە لە هێڵی شەمەندەفەرەکەی هەورامان دەچێت*
هەر نەبڕایەوە و نەگەیشت،
تا لە فارگۆنی کۆتاییدا بە پەنهانی
ماچێکی مێژوویی بکەین...
------------
* شەمەندەفەرەکەی(ئەحمەد موختار جاف)
(۵)
لەکەناری شیعرێکی سەرمابردەڵەدا!
کراسێکم کردەبەری
شیعرێکی ناسکۆڵەو رووتم
شیفۆنەکەی
لەوشەکانی تەنکتر بوو
کاتێک ڕەشبەڵەکی دەگرت
پەنجەکانی
لەنێوپەنجەی
کوڕە لاوێکی شاڵ لەبەر
دەتوانەوە
ئالەوێدا
هەڵوێستەی باوەڕ ڕاچنی
گوشینی دەست
لەتەک
چاوداگرتنی شان
کەلتووری کوردەوارییە
هیندە جوان بوون
کۆپلەکانی لەیەک دەخشاند
لە سەمای ڕۆژ ئاوا دەچوو
نە پۆشتە بوو
نە ڕووتوقوت
وشەکان لەسەر یەک ڕیتم
دەستی چەپیان لە ناوقەدی
یەک دەئاڵاند
...
کە سپیدە ئەڵقەڕێزەکەی ڕاوەشاند
(۶)
ڕۆحم لەناو سەگێکی ڕەشی ماڵیدایە!
ئەو سەگەی،
لەبەر لێزمە بارانی نەفرەتتاندا
تەڕ دەلەرزێت!
من لە ماڵێکی کۆنی مێژوویدا
ژیان دەکەم.
لولە منی زۆر خۆشدەوێت،
ئێمە هاوڕێین لەم ماڵەدا.
من نە خواردنی تایبەتی
نە کولانە
نە هاوڕێی جیاوازم هەیە،
نەکەس بەردم بۆ دەهاوێت
نە بەچکەکانم دەکوژن!
ڕۆحم لەناو سەگێکی ماڵی ڕەشدایە!
(۷)
من یەشتا لە هێلکەدام
ئەوان یاسا هەموار دەکەن
پێش بەرە ژانی دایکم
دەمدەنە شوو
بە نۆساڵی مارەم دەکەن لە مەلایەک.
باوکم لەجەنگ نەگەڕایەوە
بەپێی یاسا
دایکم بەزۆر دەدەن بەشوو
گوناهە ژنێک بەتەنها بێت
پیاوانی گەڕەک وایان گوت!
دایگم گریا
موختار وتی، ئەگەر پیاوەکەت هاتەوە
موعجیزەیە و خەمت نەبێ
بەپێ یاسا
سێبەسێ تەڵاقت ئەیەم!
(۸)
لەحزوری شیعرێکی هەناسە سواردا
تاو تاو لەماش و برنجی
ڕۆحی سڕی هەڵدەکێشێت
لەژێر لێوی وشەیەکی خوازراودا
خانمەکەم
ئای چەند سەختە
خۆشەویستی لە بوخچەیەکی گوماندا
گرێبدەیت
لەوەتەی هەین
لە یەغانەکەی نەنەوە
تا فەیس بووک
عیشق
ڕاستی
خۆشەویستی
لە کتێبە گەورەکاندا
یاداشت دەکەین
خانمەکەم
زمانم تەتەڵە دەکات
کەپێتبڵێم
خ
ۆ
ش
م
ئە
ووووێ
یت.
(۹)
ئێرە ئیتر چۆڵە لە تۆ!
ئەوکاتانە دووبارە نابێتەوە
تۆش گەڵاکانت زوو هەڵوەری
لە بن شاتووەکەی باوکمدا
کە ساڵانە
دەنکە ڕۆمانی سووری دەگرت.
(۱۰)
ئه‌وان
هه‌ناری ماچیان نه‌چه‌شتووه
له پارکی خۆشه‌ویستیدا
سه‌رخه‌وێکیان نه‌شکاندووه
له‌ناو چیغی پڕلهچپهی بهرمانگهشهو
له لێفه‌ی سارد
نهئاڵاون
نه دۆستن له‌گه‌ڵ قاقادا
نه خه‌نده‌ی چاو
لێیان گه‌ڕێ
باژن به‌تاوان بزانن
لێیان گه‌ڕێ
(۱۱)
هانێ په‌نجه‌یه‌ک له ڕۆحم
ئه‌ڵقه‌ی ڕۆحتی لێبپێچه
شۆڕشی عیشق
له‌دژی زێڕ، به‌رپا بکه‌ین
(۱۲)
بۆ ئاکتەرێک کە لە نمایشیدا شازە
بۆ نووسەرێک کە بە سواری قەڵەمەکەی
بەرەو دنیایەکی باشترمان دەبات.
بۆ شێوەکارێک کە تابڵۆیەکی گوزارشت
لە لێدانی دڵی
مندالێک دەکات بۆ ژیان.
بۆ نوسەرێکی شێوەکار کە
لە کونجی فەرامۆشیدا بوو،
دوای مەرگی منداڵانی دنیا لەبری ئەو بەسەریدا تێپەڕین
فەرشی سوور!
(۱۳)
له باخچه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نمهیهکدا
ئاخۆ چی ڕووبدات
ته‌ڕبوونی سه‌وزه‌گیا
شاد بوونه‌وه‌ی باوه‌شی خونچه
ماچی لێوی گه‌ڵا وه‌ریوه‌کان
سه‌ردانێکی (گۆمه لیخن)
ئاوڕێک له چه‌می چه‌قان
ڕاوه‌شانی دره‌ختی پیاوه‌تی پایز
شکانی ده‌ستنوێژی بکوژ
به‌رده‌بارانی نه‌فره‌ت
پشویه‌کی سێبه‌ری ئه‌رخه‌وان
وێنه‌یه‌کی بێ کامێرا
گوڕی هه‌نگاوێک به‌ره‌و دوا
تێکه‌ڵه‌یه‌ک له شیکورد گۆ!
سوتانی نهێنی کتێبه‌کان
سڕینه‌وه‌ی ماچه ژه‌نگاویه‌کان
مارشی هه‌شتی مارس
به ڕوتی!!
بنبڕکردنی فایرۆسی ژینگه!
شکۆیی تیغی ئازادی،
له بڕینی فهقیانهدا
(۱۴)
پارچه‌یه‌کی بلورینی
له‌دیواری،
دڵه کریستاڵیهکهم
ئه‌ی پروشه،
به‌رده‌وامی ژین ئه‌ژه‌نی
شه‌وانه باخی ته‌نیایم،
زیوین ئه‌که‌یت
په‌پوله‌که‌م،
تۆ مشتێکی
له جگه‌ره بڵاوه‌که‌م
(۱۵)
ئه‌گه‌ر هاتن ڕۆحێک بێت
له‌پاکی و بێده‌نگی پروشه‌کان
ئه‌وا
شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری سپیمان
له‌سه‌ر هێڵی خۆشه‌ویستی
به‌ڕێ ده‌خست...
(۱۶)
تۆلەوەرزی باران ئەچیت
نم نم گۆمی مەنگ ئەژەنیت
لە زستاندا،
کە پەنجەرەکە تەڕئەکەیت
لەسەرتابلۆی هەڵمی ڕۆحم
نیگایەکت بەجێدێڵیت
چەند جوانە ئەوسەرنجە
لە سەمای تابۆکراو
ماچەکەی پارکی ئازادی
ماڵێکی بێ پەرژین ئەچێت
(۱۷)
ئەمڕۆ لێرە
هەواڵنیرێک
زوڵاڵ گۆبوو!
گێژەلوکە، لە گەروی وشەکانیا بوو
بەڕێزینە
بەداخەوە، چەند هەزار ماڵ بێکارەبان
ئەم بەیانیە قاوەی گەرم ناخۆنەوە.
ئەمڕۆ لەوێ!
لە لە چادری هەناومدا
منداڵ بە باراناو ئەشۆن،
جەستەی تەزیو
بەردەوام لەمژیندایە
بۆ قومێک شیر!
(۱۸)
ڕۆژانێکە کاڵ ئەتبینم
زۆر ئەترسم
لەوە زیاتر کاڵبیتەوە
ڕەنگت وەک ڕەنگی بای لێ‌بیت
لەناوتابم و نەتبینم
وەک پروشە
بەپریشکی بیرچوونەوە
تنۆک تنۆک
بتوێمەوە.
(۱۹)
ترسی دوعا
ئه‌م مه‌غریبه، با زامه‌کان خۆڵه‌مێش که‌ین
ترسی دوعا!
له بلۆکی قورقوشمی تواوه‌دا
له‌بان سه‌ری
لهجامۆڵکهی ئاوی مه‌غریبدا نخوون که‌ین
دایه دایه ئه‌وه چی ئه‌که‌یت؟
ترسی دوعا ده‌رئه‌که‌م
ته‌ماشاکه
نخونیکه
وه‌ی ڕۆڵه چه‌ن ترسناکه
بلۆک له باڵای خاچ دایه
خه‌نجه‌ر له دڵی جامانه
شه‌ره‌ف له گیرفانی پیاودا
ته‌ماشاکه
پیاوگهلی دێ
به‌به‌رد ڕاوی شه‌ره‌ف ده‌که‌ن
ته‌ماشاکه
له‌نێوانی دوو ڕێیاندا
موبایل وێنه ئه‌گرێت
بلۆک په‌راسوم ده‌هاڕێ
ته‌ماشاکه
دایه دایه ئه‌وه چی ئه‌که‌یت؟
به‌م مه‌غریبه پڕله پیاوه
له‌به‌رده‌رکی بێهانادا
ترسی دوعا ده‌رئه‌که‌م...
(۲۰)
تۆ منت خۆش دەویست
من لە باخی ئەوینداریدا نەبووم
تۆهەرچەند کوڕبوویت
چاشیرینەکەی خۆتت دەرخوارد دەدام
پێش من لێوت شەکراوی دەبوو
دایکت مۆڕەیەکی لێدەکردیت
لەژێر لێووەوە دەیوت
کوڕم پیاوبە پیاو
ئەم چەتیوە شەرمنۆکە چیە
کە گیرۆدەی بوویت
تۆش تنۆک تنۆک
بە خاکی شەرمدا ڕۆدەچویت
(۲۱)
شاڵفرۆش!
گەرچی دوورم لە دووریت دوورترم،
چاکبزانە هێمایەکی، نێو سێبەرە درێژیەکەی بەردەممی.
جیابونەوە لەیادگار بوونی نیە بزانە،
گرفتی لەبیرچوونەوە گەڕانەوەی دووری یادە.
ئەزانی کە سبەینان فنجانێک قاوە نۆش ئەکەم،
ئەتهۆنمەوە ئەتچنم تاشاڵێک درووستدەکەم،
لەگەردنمت دەپێچم تا گەرمم دەکەیتەوە،
هێندەم چنی کەس نایکڕێت
ئەمڕۆ دەیان بەخشمەوە!
(۲۲)
شارێکی بچووک ئامێزی ئارام
ژیان بە چپە ئەدوێ
ئەتوانیت ببیتە هاوڕێی دەریا و ئاوابوون
هاوڕێی ماسی و سمۆرە
دۆستی مێروولە و هەنگ
ئەتوانیت خەمەکان بکەیتە گۆرانی
لەگەڵ نەوڕەسەکاندا دابەشی کەیت
لەگەڵ ئەو مشتە گەنمەی
کە بووەتە خووی ئێوارانێ
پێش زەردەپەڕ.
(۲۳)
ئه‌و ساته‌ی په‌ریزاد
ده‌ستی لهخهنابوو
مناڵان له‌ده‌وری ئاگردان
سارا له‌سه‌ر کاسه، به‌ره‌ژانی هه‌بوو
کچگه‌لی ئاوایی
سورمهپۆش
له‌ماڵی شاسوار
ده‌هۆڵ و زوڕنابوو
ڕۆژ لهنیوهدابوو
ئه‌نفالێک له‌ئاسمان دابه‌زی
به فه‌رموده‌ی ئه‌وان
پرچی په‌ریزاد و
کلکی ماینه بۆر و
فه‌قیانه‌ی کاکل و
سه‌ری شاسواریان
بێ پرس
له پێشچاوی هه‌مواندا
بڕی...
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:
#زانا_کوردستانی