انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

درباره بلاگ
انجمن شعر و ادب رها (میخانه)
بایگانی
آخرین نظرات
نویسندگان
۲۳ مرداد ۰۴ ، ۰۲:۲۹

جوانه کریمات

خانم "جوانه کریمات" (به کُردی: جوانه‌ که‌ریمات) شاعر کُرد زبان، زاده‌ی ۱۷ سپتامبر ۱۹۶۶ میلادی، در شهر کرکوک است.

 

 

جوانه کریمات

خانم "جوانه کریمات" (به کُردی: جوانه‌ که‌ریمات) شاعر کُرد زبان، زاده‌ی ۱۷ سپتامبر ۱۹۶۶ میلادی، در شهر کرکوک است.
گرایش او، بیشتر به شعر و ادبیات کودک است.
او تاکنون دو مجموعه شعر برای کودکان چاپ و منتشر کرده و دو مجموعه‌ی دیگر نیز آماده‌ی چاپ دارد.

─━⊰═•••❃❀❃•••═⊱━─

خاتوونی شاعیری بواری منداڵان "جوانه‌ که‌ریمات"، دایکبووی شاری که‌رکووکه‌ له رۆژی ۱۷ ئەیلولی ۱۹۶۶ زایەنیە.
ساڵانێکه‌ به‌عیشقه‌وه‌ ژوانی له‌گه‌ڵ شیعردا به‌ستووه‌، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ شیعری منداڵان.
خوێندنی وانه‌ی کوردی له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی به‌شێوه‌ی شیعر له‌لایه‌ن مامۆستاکه‌یه‌وه‌، وایلێکردووه‌ هۆگری شیعر بێت.
تائێستا دوو نامیلکه‌ی شیعری تایبه‌ت به‌ منداڵان بڵاوکردۆته‌وه‌، دوونامیله‌که‌ی تریشی ئاماده‌یه‌ بۆ چاپ.
ئه‌م خاتوونه‌ شیعر نووسین بۆ منداڵان به‌ فاکته‌رێکی گرنگ ده‌زانێت تاوه‌کو زمانیان پاراو بێت.

┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄

(۱)
بۆیە گریام
بە ئەشکی  زەرد و سوری چاوەکانم
نوقمی شەپۆڵەکانی دەریام
مۆمی تەمەنت هەڵدەکەم
بۆ ڕۆشتی و چۆڵت لێ کردم
ماڵی گەرمم باوانەکەم
بێ سام
بێ تام
سارد و سڕ بوو ژیان لەلام
ڕۆژ و شەوە  یەکسانە لام
بۆشە خەیاڵ  لە سۆز و خۆشەویستیم
ئێستا وەک کەسێکی هیچ نەزانم
کێ فێری ئەلف و بێی تازەم بکات
کێ لە وشە بێنازەکانم تێبگات
چەند جار هاتم بە ترپەی دڵ
دام لەدەرگات
تۆ لە کوێی؟
تاوێک بێیت و
زەنگی سەرفرازیم بۆ لێبدەیت
بۆ نەتزانی چەند لە دڵما خۆشەویستی
ئاواتی ئێمە وا نەبوو
تەنها تەنها
قەدەر ویستی
 

(۲)
هەر پەنایەک
سروەی ئەوینی
تۆی لێ بێ
من لەوێم

هەناسەکەم
گوڵە نێرگزی
بەهارانم خۆش دەوێ
بۆنی سۆزی
تۆیان پێوەیە
لیسکەی خۆری
بەیانیان
لەگەرمی چاوەکانی
تۆ دەچێ
بۆیە زەرد زەرد
دەبێت
تاشەو. دادێ
هێدی هێدی
لادەچێ
روحم کڕ
دەوری باڵاتە
دڵ تەنگ دەبم
شەوگار بەسەرمەوە
لاناچێ

کەدووریت لێم
ساتم ساڵە
چرکە بەپەنجە دەژمێرم
پەیتا پەیتا
لەگەڵ بادا
ماچە شێواوەکانی لێوم
بەسەماوە بۆت دەنێرم
رێژەی باران
تەرم ناکات
ئەوینی تۆ
چەتری ئەبەدی
منە
زۆر دەترسم
لە دۆنێک تر
نەم ناسیتەوە
نەتناسمەوە
رێگای داهاتووم
لە رابردووم
تاریک تر بێت
 

(۳)
[خۆزگە]
خۆزگە جارێک
حەزی وێڵت
دەشکا بەسەر
حەزی دڵا
ڕێگای ماڵم
بۆت ڕێک دەخست
بست بە بست
دەستە دەستە
بەسەر فەرشی
نەرمی گوڵا
خۆت جوانترین
قەدەرم بووی
لە باخچەی
ئەوینی دڵا
بۆ نازانی
ئاڵودەی تۆم!
چاوەڕێتم
دەمەو بەیان
لەگەڵ جریوەی
بولبولا
 

(۴)
زۆر گەڕاوم لە نێوو فەرهەنگی ناوەکان
ناوێک لە ناوت بچێ
خۆشەویستی جەرگی دایە
نەکەی ڕۆڵە بیرچێ
دەبم بە چاودێری چاوەکانت لەپەنایەک لەسوچێ
سەودای دیدەی سیاتم
وەختە ڕوحم بۆت دەردەچێ
گوڵە تاقانەکەی دایە نازدارەکەم فرمێسکەکەم کچێ
 

(۵)
[دما دیدارەن]
ئێشەو مێوان بی وەلی چە خەیاڵ
جەستە زەرد و سویر باڵش دا وە باڵ
دووری باڵاکەش بێنە واس واسەم
ئایر گڕش گرت چە کۆی هەناسەم
دڵ گیر بی چە پۆی گێژاوەی خەمدا
تاویاوە چە سۆز دێوانەی شەمدا
دەم دا دووبارە مەیلش چە دڵدا
گیر وارد لێو نە لێو قۆڵ چە نام باڵدا
چەوساوە لوان دەس چە دەس وەردان
سەمای سەپایم خاس پەی یار سازدان
سەرم چە ئاغۆش گەرمی یار پاڵدان
هەواڵەم کەرد خەم پەی کێو هەردان
ئارۆ شادبیەن روح چەنی ڕوحش
بزرنگێو وەخێر جفت هەردۆ گۆشش
ئێشەو  مێوانەن دۆست  هەتا سەحەر
لاش نەدا نە ڕویم  تۆسقاڵێ نەزەر
بۆی ڕەیحانەی تەڕ مێخەک تۆی سینە
بن باڵ پڕ کەردەن چا بۆی شیرینە
لەپ چەنام لەپ هەست بێخەم و ئێش
قنجە باڵاکەم بێن وە مێمان وێش
خەجاڵەت بیم یار ماە کەرد ماڵئاوا
ئەندام شل و مل داش وە دەم ئاوا
جۆشش دا ئایر وە نەم  نەیاوا
ناڵەم وە قاپی هەفتاوان یاوا
گەر ئیستە بەندە گوناهش کەردەن
هاوارش وەلای فەرد یۆش بەردەن
جەستە زەعیفەن مایل و  زەردەن
گەردنش لارەن ئاوات وە مەردەن
هە ڕێگریم کەرد واتم وەهارەن
ڕوحم وە بێ تو ئازیز بێزارەن
مارزیم  و مەلی کەی ئینە کارەن
کەی وەعدەی  لوان کەی فەسڵ بارەن
بەندە پاش کۆچت وێڵ و ئاوارەن
ئاخر زەمانەن  سەفەر دڵ یارەن
داد و هاوارمەن دما دیدارەن
 

(۶)
ئەم شەو نانوم
تا ڕۆژ هەڵدێ لەگەڵ تۆدا
وردە  ناسکە هەستەکانت
لە تابلۆیەک دەنەخشێنم
وەکو
کۆترێکی پەرواز شکاو
سەدەیەکە بۆت دەخوێنم
چی بکەم گەر تۆ شازادەیەکی
قەمەری
منیش جگەر شیرینێکی
شیرینم
هێڵی سورە بیرچوونەوەت
ئەی نازدارەکەی ئەوینم
لەنێو بەرد و خاشاکی خاک
چینەت دەکەم دەتڕفێنم
لە پێڵوی چاوەکانمدا
دەتخەوێنم
لە چۆڵایەکانی گەردون
ژیانێکی نوێ دەست پێ دەکەین
هەناسەکەم
 

(۷)
موازۆ هەردەم
جیهانت واڵاو
دیدگە گەشتەر
دڵە کەت بێ خەم
خاسترین تابڵۆ
پێشکەش بەکەری
هەمیشە جەنۆ
نیزانی شادی
پەی کۆرو یارای
سەودا سەر بەری
 

(۸)
[واچە وەنەم]
واچە ئازیز چێشت گەرەک
تا گێڵوو  پەیت یانەو گەرەک
پەیاشی کەریوو
پەی دیەکەت
بنیش وەنەرمی لەپەکەت
سێوەر باڵا قنجەکەت
ئاتوو واچە
وەختەن بەرشۆ مەشێەم جەڕەک
تاکە وردەی لەتێ چە جەرگ
پنەم واچە
هەناسەکەم وردە ناسکە
کناچەکەم
یووت مەزانی
وەشم مسیەی

گەر مەواچی
مەشی
چەئۆغرتەن
مەدیش وەنەت
ناسک و تەنک
مەی ولات
تەوەن وارۆ
وەروە وارۆ
تاوە تەزرە
مل برارۆ
یوم مەیاونی
وا دیەکانت
مەویە ڕێوارۆ
نەواک
شێنێ
نەتۆی سینەش
زێوردەیە
خەم
و ردارۆ
 

(۹)
لامۆ نەکرد  
لەبازاڕی حەقیقەت دا
چاوم گێڕا
زۆرم بینی
لەگوڵی دەست کرد
لامۆنەکرد
موچرکەیەک زۆر گەرم و گور
بەنێو لەشما هاموشۆی کرد
لامۆ نەکەرد.
دەستم لەسەر دڵم دانا و
واهەستم دەکرد
ترپەکانی بەرە و لای تۆی دەبردم
لامۆ نەکرد.
ڕوحم بەدوای دووکەڵی جگەرەکەتەوە بوو
ئاواتی حەسانەوەی
نێو باوەشی سۆزتی دەکرد
لامۆنەکرد...
هەڵتم بژارد، لەنێوو هەزاران  لاوی کورد
هیوای تاڵە قژێکی منیان دەخوازت
لامۆ نەکرد...
ئەو سەردەمەی عاشقی تۆ بووم
تاسەیەک بەر دڵم نەکەوت
تۆ جوانتر بووی لە سروشتی و 
لەدەست کرد
دەستەکانم لە ئاغۆشی باڵای تۆدا ئارامیان گرت
لامۆنەکرد
ئەی ڕۆشنایی دیەکانم
هەر لەیەکەم خلسکاندن
هاوارم کرد
کەچی
بە داخەوە!
لاتۆ نەکرد!
 

(۱۰)
بووی بە بۆمبێک
خۆت هاوێشتە نێو قوڵایی پر ئارامی ڕوحمەوە
ئازارم چەشت
گریام گریا
ئەو ئازارەت هەژاندمی
بێ ئەوەی هیچ ئاوڕێکم لێ بەیتەوە
لەسەر سنگت توامەوە
بۆنی هەستی حەوانەم ئەکرد
هەر چیم هەبوو لە شیعرێکدا
هۆنیمەوە
وەک بۆینباغ لە گەردنی ئەوینتم کرد
سواڵی نیگایەکتم دەکرد
بۆچی هەستت بەمن نەکرد
دیسان پایز
نغرۆی خەمی خۆیم دەکا
بێ ڕەحمانە
دانە دانە خۆشییەکانم
لە پاشولی دنیای فانی
هۆشە دەکات
 

گردآوری و نگارش:
#زانا_کوردستانی

موافقین ۰ مخالفین ۰ ۰۴/۰۵/۲۳
زانا کوردستانی

نظرات  (۰)

هیچ نظری هنوز ثبت نشده است

ارسال نظر

ارسال نظر آزاد است، اما اگر قبلا در بیان ثبت نام کرده اید می توانید ابتدا وارد شوید.
شما میتوانید از این تگهای html استفاده کنید:
<b> یا <strong>، <em> یا <i>، <u>، <strike> یا <s>، <sup>، <sub>، <blockquote>، <code>، <pre>، <hr>، <br>، <p>، <a href="" title="">، <span style="">، <div align="">
تجدید کد امنیتی