انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

درباره بلاگ
انجمن شعر و ادب رها (میخانه)
بایگانی
آخرین مطالب
آخرین نظرات
نویسندگان
۲۶ دی ۰۳ ، ۰۴:۵۶

عەلی نامۆ

کاک "عه‌لی نامۆ"، شاعیریکی کورده وا له شاری هه‌ولێر له باکووری کوردستان نیشته‌جیگه.

 

 

کاک "عه‌لی نامۆ"، شاعیریکی کورده وا له شاری هه‌ولێر له باکووری کوردستان نیشته‌جیگه.

 

(۱)
[هاوخەباتی زڕ!] 
ئاڵۆزکاوە بیر بە دەیان قەرار...
یەکێ لە قیمە یەکیان کرد بێ کار...
دوو هاوخەباتی دوێنێکە لە شاخ!...
یەکێ خۆش ئەژی، 
یەک سەد ئاخ و داخ!...
یەک شکۆی پێدرا لە بەرزی دەفڕێ...
یەکێ لە برسان خەریکە دەمرێ...
ئەویان لە خانووی سادەو کۆن و قوڕ...
ئەمیان ڤێڵاو تاوەری هەور بڕ...
یەک حەقی ڕەوای بە پڕی پێدرا
یەکێ بێ بەش و هاوخەباتی زڕ!...


         (۲)
سروشتی بە 
سروشتی بوون واتا ژیان
ئەوان هەر دێن... ئێستا لەڕێن 
دەرئەکەون دانە، دانە 
بێ ڕێپێدان
دێنە سەرمان
داگیر ئەکەن سیمای جوان.


(۳)
[کوردستان] 
کوردستان،
ئاخا جوان
کەڤرین... بڵند 
دۆلێن... مەزن
ئاڤا... سازگار
تاڤگێ هەژی...
هەمی... پێکڤە 
پیرو جعێل 
گەورەو زارۆک
له ئاخا... تە 
ژیانەک پڕئێش 
دژین مەژی...
بوهارا جوان
مێرگین پڕ گول
تەژی بولبول
پلاتینک 
دهێن... دچن 
ژ چل بۆ چل...
کەوێن زنار
دارستانێن 
تژی... به دار
جهێ تە... دل
تا... دمنێژن 
ژ ئاخ و گل...


(۴)
[یەکەم باران پایز] 
چۆن یەکەم بارانی پایز نەرم، 
دائەبارێتە سەر زەوی 
ئاوێتەی ئەبێت لەو
دەما...

تۆش وەک ئەو لەخۆم بگرە،
لەبۆن و بەرامەی زولف و 
گۆنا نغرۆم کە بئاڵێ بە 
جەستەما...

نەکەی گوڵم  یاری بکەی بە  
هەستەکانم، چۆن پایز بێ 
رەحمانە بەگەڵا دەکات
سەما...

چونکە ئەو پایزە دڵ ڕەقانە هەر
چی جوانی سروشت هەیە 
وەراندیە ناو جۆگەو
چەما...

پایز، پایز، بۆ من و سروشت 
بێ رەحم بوی، ئەوت وەراند 
دڵی منیش تەنیوە لە 
خەما...

       
(۵)
[ژینی تاڵ]  
سەیری 
زەمەن و دەورانی 
ڕۆژگار...
هەرچی  
دەیبینی خەم لەدڵ
خەمبار...
یەکێ 
بۆ پارە 
یەکێ بۆ دڵدار...
یەکێ 
نەبوونە سەر سفرەی هەژار...
میللەت
بەکۆمەڵ 
گیرفانیان بەتاڵ...
زگمان 
برسیە و
خاڵی خاڵیە ماڵ...
ڕۆژگارمان 
ڕەش و
ژیانێکی بەحاڵ...
چو بۆ  
عەرشی خوا وا زیڕەی منداڵ...
بێ ڕەنگ و
سیس بوون منداڵی 
لێو ئاڵ...
خوایە 
بیگۆڕی ژینی کرچ وکاڵ...
وە خۆش 
بگەڕێ زاڵمان بکەی
زاڵ...
ئەوان
لە جێی مە بن ڕوت و ڕەجاڵ...

               
(۶)
گوندنشینێ 
کوڕە
هەژارێ 
بۆ خزمەتکردن
لە شارێ 
بووە سەردارو پارێزگارێ 
دڵسۆز بووی  
بۆ چینی هەژار 
خۆشەویست بووی لای
خەڵکی شار
لە ماوەیەکی 
کورت خۆت ناساند 
کۆچت 
زوو بوو شاری تاساند 
کوڕە
هەژار بوو دڵپاک بوو زۆر 
ماڵئاوا 
سەفەرت خێر کاکی دکتۆر.
                                         

(۷)
[سێبەری مەرگ] 
هەموو وەک یەک
بێ تاقەت و
کزو داماو 
پێ چپەو بێ هاتوو هاوار
مرۆڤ!
چ مرۆڤێ...
تژی لە خەم و 
خاڵی، خاڵین لە خۆشیمان
ماڵ! 
چ ماڵێ...
چڵەی هاوین 
ساردو سڕ ئەڵێی زستانە 
بێدەنگ 
نە میوانێ 
نە ڕێبوارێکی بێ دەرەتان. 
هەر خۆت... لەگەڵ خۆت 
لەگەڵ چوار دیوار...
مەرگ... هەر ڕۆژ
بزمار لە تابووتی روحێک ئەدات
ئەلێی خەزانی... پاییزە
کۆتا عومری
ئازیزانە باوەش بە جەستەیا ئەکات
ڕەنگاڵەی ڕەنگ... مان
ڕەنگاڵەی ڕەنگمان هەر... ڕەش
لە بڕی حەوت ڕە نگ و... بەش
جاران شادی
ئێستا هەر خەم 
ئاسمانی دڵمان چڕ چڕ  
دایگرتووە هەورو هێل و تەم
زەنگین... و... هەژار
بێ جیاوازی
هاوبەشی یەک دەردن
شار بێ باق و بریق... یەک ڕەنگە 
نەگاسێ نە هاوارێ
خامۆش و مات و کپ و بێ دەنگە...


‌      (۹)
ْ[تـۆ] 
وەکو دارێک 
هەڵم گرتووی
بە سەر دەست و باڵەکانم 
گەڵای خەزان و 
پایزی
بەسەر لق و چڵەکانم 
بولبولێکی 
خۆش ئاوازی
لە روح دەرکە ژانەکانم 
ببە چەترێ 
دام بپۆشە 
سەرما بردووی بەر بارانم 
بوی بەسەرچاوەی
ئیلهام و
هەست و روحی پەیڤەکانم 
تۆ ئەو خامەی 
ئەتگرمە دەست 
بۆ داڕشتنی شیعرەکانم 
دڵڕەقیەکەت 
وەلاوەنێ 
تەنها یەک جار وەرە ژوانم 
شەکرە لێوت 
ئەو گڵاسەی
کە ئەیخەمە سەر لێوانم.


(۱۰)
[ئـاڵا]  
مناڵ 
بووم 
کاتێ لە پۆل ئەو پیتانەی 
کە دەمان خوێند 
لەگەڵ 
زمانی گۆ کردنم  
هەمان شت بوو
لە گۆڕەپانی مەکتەبەکەم 
پەڕۆیەکم بینی 
بەرز، بەرز، هەڵدراوە...
لە چوار، ڕەنگ 
جوان، قەشەنگ 
بە شنەی بایێ لەو بەرزیە دەشەکاوە 
مێژوم خوێند 
باسی  
خەباتی دەیان ساڵەی نەبڕاوە
تا بەرز بێ شکۆی نەشکێ  
سەدان شەهید خۆیان بەخشی 
خوێن لە جەستەیان دەچۆڕاوە
وردە، وردە
باڵام، کردو
بۆم ڕون بۆوە
خەڵکی وڵاتێکم، ئێجگار جوانە 
وەک بەهەشتی سەر ڕووی زەویم، سەوزەڵانیم
ئەوسا زانیم!
خاکم هەیە، ئاڵام هەیە 
کورد زوبانم 
لەخاکێکی بەش کراوی ستەم دیدەی، کوردستانیم...


(۱۱)
دیداری زەوی و ئاسمانی لەخۆ گرت؛
لە هزری ئیمانداران بە پیرۆزی دەمێنێتەوەــ
ئەشکەوتی حراء!


گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی

موافقین ۰ مخالفین ۰ ۰۳/۱۰/۲۶
زانا کوردستانی

نظرات  (۰)

هیچ نظری هنوز ثبت نشده است

ارسال نظر

ارسال نظر آزاد است، اما اگر قبلا در بیان ثبت نام کرده اید می توانید ابتدا وارد شوید.
شما میتوانید از این تگهای html استفاده کنید:
<b> یا <strong>، <em> یا <i>، <u>، <strike> یا <s>، <sup>، <sub>، <blockquote>، <code>، <pre>، <hr>، <br>، <p>، <a href="" title="">، <span style="">، <div align="">
تجدید کد امنیتی